2024-07-10 457 جار خوێنراوەتەوە

به‌غدا دواین ئاگاداری دەداتە هەرێم

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق دوا ئاگاداركردنەوەی داوەتە هەرێم لەبارەى رادەستکردنى داهاتى ناوخۆ، پەرلەمانتارێکى کوردیش لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت، لە ئەگەری ڕادەستنەكردنی داهاتەكانی ناوخۆگرفتێكی دیكە لە نێوان  هەولێر و بەغدا دروستدەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10-7-2026، سۆران عومەر پەرلەمانتارى کورد لە پەرلەمانى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد، وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوی فەرمی داوای داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی كوردستان كردوە و پرسی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان كێشەى گەورەیە و لەداهاتودا ڕوبەڕوی هەرێمی كوردستان دەبێتەوە.

وتیشى، هەرێم لە ساڵانی 2023 و 2024 تەتها 155 ملیار دیناری وەك داهاتی ناوخۆی ڕادەستی  حكومەتی عێراق كردوە، لە کاتێکدا  وەزارەتی دارایی عێراق بە هەشت نوسراوی فەرمی داوای داهاتی نەوتی و نانەوتی لە هەرێمی كوردستانی كردوە و هەرێمیش وه‌ڵامی نوسراوەكانی نەداوەتەوە.

بەوتەى سۆران عومەر وەزیرى دارایى عێراق لە دواین نوسراودا دواین ئاگادارکردنەوەى بە بەرپرسانى هەریم داوە کە دەبێت لەبەردەم دەسەڵاتی یاسادان و جێبەجێكردندا بەپرسیاریەتی ڕادەستنەكردنی داهاتەكان هەڵبگرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە،  بەپێى ئامار و  داتاکان  داهاتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان لە شەش مانگى ئەمساڵدا بریتیبووە لە سێ ترلیۆن و 870 ملیار دینار، تەواوی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە نێردراوە و لایەنەكانی دەسەڵات یەك دیناریان بۆ مووچە خەرج نەكردووە.

 

  • وەزارەتی دارایی: ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئازار لە کۆتاییدایە

  • راگەیەندراوێک لەدەزگای میدیایی'ئیرادە'وە

  • ڤیدیۆ..سوپای عێراق لە ناو شەنگال کشایەوە

  • دوای سێ مانگ لە وونبونی، تەرمی كچێكی كورد لە كەنەدا دۆزرایەوە

  • نێچیرڤان بارزانی: ئاشتی و ئاشتیخوازی بۆ کورد گەورەترین هێزە

  • بافڵ تاڵەبانی : نەورۆز پەیامی کوردایەتییە بۆ گەیشتنە سەربەخۆیی

  • 'ئەو کۆنگرەیەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی تێدا ئامادەنەبێت، ئێمه‌ چه‌ك دانانێین'

  • کۆبوونەوەی وەفدی باڵای دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە هەولێر دەستیپێکرد

  • عەلەوییەکان کافرن و لایانداوە دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ئیسلام

سەرەکی