×

پچڕانی په یوه ندییه ئابورییه کان له گه ڵ تورکیا
2024-08-24 151 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانتارانی عێراق: پچڕانی پەیوەندییە ئابورییەکان لەگەڵ تورکیا وەڵامی گونجاوه بۆ ئەو پێشێلکاریانەی ئەنجامی دەدات

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق داوا لە حکومەتی عێراق دەکات پەیوەندییە ئابوورییەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا بپچڕێنێت،ئەوەش لەپێناو فشارخستنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی بۆ سەر سەروەری عێراق ڕابگرێت.  

 حەمید زاملی بە ئاژانسی مەعلومەی عێراقی ڕاگەیاندووە، "دەبێت وەڵامێکی حکومەت هەبێت هاوتا بێت لەگەڵ قەبارەی ئەو چالاکییانەی تورکیا ئەنجامی دەدات، دەشڵێت،ئەو وەڵامە ئاماژەیە بۆ ئەوەی بوونی هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراقدا نایاساییە.

ئاماژەی بەوه شداوە، "پێویسته حکومەت سکاڵا لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار بکات له سەربەردەوامی پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەرسەروەری خاکی عێراق.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق دەڵێت، پچڕانی پەیوەندییەئابورییەکان لەگەڵ تورکیا وەڵامی گونجاوه بۆ ئەو پێشێلکاریانەی ئەنجامی دەدات". 

وتەی ئەو پەرلەمانتارە لەکاتێکدایە، ڕۆژی پێنج شەممە، 23ی ئابی 2024، لە ئاكامی هێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر ئۆتۆمبیلێكی ڕۆژنامەنووسان لە سنووری شارەزوور، دوو ڕۆژنامەنوس بە ناوەكانی (گوڵستان تارا‌و هێرۆ بەهادین) كە رۆژنامەنوسی سەر بە كۆمپانیای چەتر بۆ كاری میدیایی بوون، شەهید بوون‌و رۆژنامەنوسێكی دیكەش برینداربووە.

  • کامالا هاريس لە ديبەيتەکەی بەرامبەر ترەمپ 47 مليۆن دۆلاری دەستکەوتووە

  • ئێران هاوڵاتییەکى دیکەى کوردى لە سێدارەدا

  • 11ی سێپتەمبەر ئەو هێرشەی ئاراستەی سیاسەتی ئەمریکای بەڕووی جیهاندا گۆڕی

  • یەکەم دیبەیتی نێوان ترەمپ و ھاریس بەڕێوەچوو

  • ئەمریکا هۆشداری دەداتە چین

  • لاڤرۆڤ: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕی سەرتاسەریدایە

  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: 76 ساڵە ئیسرائیل سیاسه‌تی برسیكردنی دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پەیڕەودەکات

  • حوسییەکان خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى ئەمریکایان راگەیاند

  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا: چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی لە کاتی هاتنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق واژۆ دەکرێت

سەرەکی