×

2024-08-25 176 جار خوێنراوەتەوە

حیزبوڵڵای لوبنان سەرکەوتنى قۆناغى یەکەمى ئۆپەراسیۆنەکانى دژی ئیسرائیل راگەیاند

ناوەندی هەواڵ

حیزبوڵڵای لوبنانی رایدەگەیێنێت، 320 موشەکایان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە لە تۆڵەکردنەوەی کوژرانی یەکێک لە سەرکردە سەربازیەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، حیزبوڵڵای لوبنان کۆتایی قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە دوژمنی زایۆنیستی بە سەرکەوتنی تەواو ڕاگەیاند.

رۆژی یەکشەممە، 25-08-2024، بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند، بە هاوکاری خوای گەورە قۆناغی یەکەم بە سەرکەوتووی تەواو بووە، کە قۆناغی بە ئامانجگرتنی سەربازگە و پێگەکانی ئیسرائیل بوو، و چەندین ناوچەیان بە ئامانج گرتووە لە قووڵایی وڵاتەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی موشەکەکانی کاتیۆشا کە تا ئێستا هەڵدراون، 320 موشەکیان تێپەڕاندووە و ئاراستەی 11 بنکەی سەربازیی رژێمی زایۆنی کردووە، بە هاوکاری خودای گەورە کراونەتە ئامانج و لێیاندراوە.

نوسیویەتی، قۆناخی یەکەم بە سەرکەوتوویی تەواو بووە، ئامانجی قۆناخی یەکەم ئەوەبوو کە هێرش بکرێتە سەر خاڵ و بنکەکان، بۆ ئەوەی رێگەی ئاراستەکردنی درۆن بۆ نێو قووڵایی خاکیان بکرێتەوە.

  • کامالا هاريس لە ديبەيتەکەی بەرامبەر ترەمپ 47 مليۆن دۆلاری دەستکەوتووە

  • ئێران هاوڵاتییەکى دیکەى کوردى لە سێدارەدا

  • 11ی سێپتەمبەر ئەو هێرشەی ئاراستەی سیاسەتی ئەمریکای بەڕووی جیهاندا گۆڕی

  • یەکەم دیبەیتی نێوان ترەمپ و ھاریس بەڕێوەچوو

  • ئەمریکا هۆشداری دەداتە چین

  • لاڤرۆڤ: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕی سەرتاسەریدایە

  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: 76 ساڵە ئیسرائیل سیاسه‌تی برسیكردنی دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پەیڕەودەکات

  • حوسییەکان خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى ئەمریکایان راگەیاند

  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا: چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی لە کاتی هاتنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق واژۆ دەکرێت

سەرەکی