×

2024-08-26 123 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئەفسانەی نەدۆڕانی سوپای ئیسرائیل لە مێژە بووەتە دروشمێکی پووچ

ناوەندی هەواڵ

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: "هاوسەنگی و ستراتیژی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ناوچەکەدا هێناوەتە ئاراوە، ئەفسانەی نەدۆڕانی سوپای ئیسرائیل لە مێژە بووەتە دروشمێکی پووچ".

ئەمڕۆ دووشەممە، 26 ئاب، 2024، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی "X" نوسیویەتی: "سوپای تیرۆریستی ئیسرائیل توانا و هێزی هێرشبەری و خۆڕاگری و کاریگەری لەدەستداوە، و ئێستا دەبێت بەرگری لە خۆی بکات لە بەرامبەر هێرشە ستراتیژییەکان".

نوسیویشیەتی: "هێرشە سەربازییەکان بە قووڵایی ناوچە داگیرکراوەکاندا درێژبووەتەوە و ترس و دڵە ڕاوکێ بۆ ئێستا و داهاتوو ڕەگ و ڕیشەی لە ماڵی دانیشتوانی ئیسرائیلدا داکوتاوە".

لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە: "سەرەڕای پاڵپشتی هەمەلایەنەی دۆستانی، لەوانەش ئەمریکا، تەنانەت لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنێکی حیزبوڵڵای، داگیرکەر نەیتوانی پێشبینی کات و شوێن و بەهێزی هێرشەکە بکات".

رۆژى 31ى 7ى 2024، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکى مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى حەماس لە تارانى پایتەختى ئێران بەئامانج گیرا و کوژرا.

  • کامالا هاريس لە ديبەيتەکەی بەرامبەر ترەمپ 47 مليۆن دۆلاری دەستکەوتووە

  • ئێران هاوڵاتییەکى دیکەى کوردى لە سێدارەدا

  • 11ی سێپتەمبەر ئەو هێرشەی ئاراستەی سیاسەتی ئەمریکای بەڕووی جیهاندا گۆڕی

  • یەکەم دیبەیتی نێوان ترەمپ و ھاریس بەڕێوەچوو

  • ئەمریکا هۆشداری دەداتە چین

  • لاڤرۆڤ: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕی سەرتاسەریدایە

  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: 76 ساڵە ئیسرائیل سیاسه‌تی برسیكردنی دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پەیڕەودەکات

  • حوسییەکان خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى ئەمریکایان راگەیاند

  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا: چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی لە کاتی هاتنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق واژۆ دەکرێت

سەرەکی