×

2024-08-26 167 جار خوێنراوەتەوە

تەندروستی جیهان پلانێک بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی ئاوەڵەی مەیموون دەستپێدەکات

ناوەندی هەواڵ

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەستپێکردنی پلانێکی 6 مانگی ڕاگەیاندووە بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوەڵەی مەیموون، ئەوەش بە زیادکردنی ژمارەی کارمەندان لە وڵاتانی تووشبوو و بەهێزکردنی ڕێگاکانی چاودێری و خۆپاراستن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 26-8-2024، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکەن پلانەکە کە لە مانگی ئەیلولەوە تا مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت، بۆیە پێویستیان بە 135 ملیۆن دۆلار دەبێت، بۆ باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە ڤاکسین بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، بەتایبەتی بۆ وڵاتانی ئەفریقا کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە.

تیدرۆس ئادهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، دەتوانرێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە کۆنگۆ و وڵاتانی دراوسێی کۆنترۆڵ بکرێت و ڕابگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێکخراوەکە ژمارەی کارمەندەکانی لە وڵاتانی زیانلێکەوتوودا زیادکردووە.

لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوەڵەی مەیموونی وەک حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستی جیهانی پۆلێن کرد.

سەنتەری ئەفریقا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان لە دوایین بەیاننامەی خۆیدا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ڕایگەیاندووە، تا ڕۆژی پێنجشەممە، زیاتر لە 21 هەزار و 300 حاڵەتی گومانلێکراو یان پشتڕاستکردووەتەوە کە تووشبوون و 590 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لەمساڵدا لە 12 وڵاتی ئەفریقا تۆمارکراون.

  • کامالا هاريس لە ديبەيتەکەی بەرامبەر ترەمپ 47 مليۆن دۆلاری دەستکەوتووە

  • ئێران هاوڵاتییەکى دیکەى کوردى لە سێدارەدا

  • 11ی سێپتەمبەر ئەو هێرشەی ئاراستەی سیاسەتی ئەمریکای بەڕووی جیهاندا گۆڕی

  • یەکەم دیبەیتی نێوان ترەمپ و ھاریس بەڕێوەچوو

  • ئەمریکا هۆشداری دەداتە چین

  • لاڤرۆڤ: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕی سەرتاسەریدایە

  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: 76 ساڵە ئیسرائیل سیاسه‌تی برسیكردنی دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پەیڕەودەکات

  • حوسییەکان خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى ئەمریکایان راگەیاند

  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا: چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی لە کاتی هاتنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق واژۆ دەکرێت

سەرەکی