×

2024-08-27 143 جار خوێنراوەتەوە

کوردێک دەبێتە جێگری سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران

ناوەندی هەواڵ

سەرۆککۆماری نوێی ئیسلامی ئێران فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ عەبدولکەریم حسێن زادە، پەرلەمانتاری کورد وەک جێگری سەرۆککۆمار دەرکرد و بەرپرس دەبێت لە دۆسیەی گەشەپێدانی گوندەکان و ناوچە دوورەدەستەکان.

دوێنێ دووشەممە، 26-8-2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئیسلامی ئێران، فەرمانێکی کۆماری بۆ حسێن زادە، ئەندامی لێژنەی ئاوەدانکردنەوە و نوێنەری دانیشتووانی شارەکانی نەغەدە و شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە پەرلەمانی ئێران وەک جێگری سەرۆککۆمار دەکردووە، ناوبراو دەبێتە تاکە پەرلەمانتاری کورد و سوننە مەزهەب لە کابینەی چواردەهەمینی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، کە کوردێک ئەم پۆستە باڵایەی کۆماری ئیسلامی وەردەگرێت.

پزیشکیان، لە فەرمانەکەدا نووسیویەتی: "ئەو توانا و ئەزموونەی عەبدولکەریم حسێنزادە هەیەتی، هۆکار بوون تاوەکوو بۆ ئەم پۆستەی ڕاسپێرم و بڕیاری دەستبەکاربوونی بۆ دەربکەم بۆئەوەی بەڵێنەکان جێبەجێبکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەمەبەستی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی گوندنشینان و گەشەپێدانی گوندەکان و جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی گوندنشینان بۆ بەدیهێنانی ئابوورییەکی بەهێز و پتەو، بڕیاری دامەزراندنی جێگری سەرۆککۆماری دەرکردووە تاوەکوو چاودێری و سەرپەرشتی کارەکان و هەماهەنگیی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بکات.

عەبدولکەریم حسێن زادە، لە دایکبوونی 1980 شاری نەغەدەی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و کەسایەتییەکی سیاسیی کوردە لە باڵی ڕیفۆرمخوازەکانی ئێران،و یەکەمین کوردە لە مێژووی کۆماری ئیسلامی لەو پۆستە دەستبەکار دەبێت.

  • کامالا هاريس لە ديبەيتەکەی بەرامبەر ترەمپ 47 مليۆن دۆلاری دەستکەوتووە

  • ئێران هاوڵاتییەکى دیکەى کوردى لە سێدارەدا

  • 11ی سێپتەمبەر ئەو هێرشەی ئاراستەی سیاسەتی ئەمریکای بەڕووی جیهاندا گۆڕی

  • یەکەم دیبەیتی نێوان ترەمپ و ھاریس بەڕێوەچوو

  • ئەمریکا هۆشداری دەداتە چین

  • لاڤرۆڤ: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕی سەرتاسەریدایە

  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: 76 ساڵە ئیسرائیل سیاسه‌تی برسیكردنی دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پەیڕەودەکات

  • حوسییەکان خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى ئەمریکایان راگەیاند

  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا: چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی لە کاتی هاتنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق واژۆ دەکرێت

سەرەکی