×

2024-08-28 137 جار خوێنراوەتەوە

ئیسڕائیل گەورەترین ئۆپەراسیۆنی لە دوای ساڵی 2002وە دەستپێکرد

ناوەندی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، هەروەک چۆن مامەڵە لەگەڵ کەرتی غەززەدا دەکرێت، دەبێت بەو شێوەیەش مامەڵە لەگەڵ هەڕەشەکانی کەرتی ڕۆژئاوادا بکرێت، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژئاوا، کە بە گەورەترین ئۆپەراسیۆن دادەنرێت لە دوای ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی بەرگری لە ساڵی 2002.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پۆستێکیدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ماڵپەڕی ئێکس باڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، لە شەوی ڕابردووەوە سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی چڕی لە کەمپی پەنابەرانی جێنین و تولکەرمی فەلەستینی دەستپێکردووە کە ناوبراو بە "ژێرخانی تیرۆریستی ئیسلامی ئێران کە لەوێ دامەزراوە" ناوی بردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران کاردەکات بۆ دامەزراندنی "بەرەیەکی تیرۆریستی دژی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاواوە بە پێی مۆدێلی غەززە و لوبنان، لە ڕێگەی دارایی و پڕچەککردنی تیرۆریستان و قاچاخکردنی چەکی پێشکەوتوو لە ڕێگەی ئوردنەوە".

کاتز داوای کردووە، بەشێوەیەکی کاتی دانیشتوانی ئەوێ ناوچەکە چۆڵ بکەن، و هەنگاوی دیکەی پێویست بگیرێتەبەر، چونکە دەڵێت "ئەمە شەڕێکە لەسەر هەموو شتێک و دەبێت بیبەینەوە".

گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا لە ساڵی 2002ەوە..

سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی لە سەرەتای کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوانی بە ئامانجگرتنی چەکدارانی جەنین، تولکارم و توباس لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند، هاوکات لایەنەکانی فەلەستین سوورن کە ڕووبەڕووی ئەو دەستدرێژییانە دەبنەوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت.

ڕادیۆی فەرمی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا لەسەر ئەم هەڵمەتە سەربازییە دووپاتیکردووەتەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە سوپا دەستیپێکردووە لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا گەورەترین ئۆپەراسیۆنە لە دوای ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی بەرگری لە ساڵی 2002، بە بەشداری هێزی ئاسمانی و هێزە گەورەکان ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆت ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکە بەرفراوان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل (شین بێت) و هێزەکانی موستەعرەب بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیلدا کردووە،و دەشڵێت، سوپا بە شێوەیەکی بەرفراوان کۆپتەر و شەڕکەر بەکاردەهێنێت.

لای خۆیەوە کەناڵی 14ی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، سوپای ئیسرائیل هەزاران سەربازی لە یەکە تایبەتەکانەوە کۆکردووەتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە گەورەیە کە بەشێوەیەکی سەرەکی شارەکانی باکووری کەرتی ڕۆژئاوا دەکاتە ئامانج، هەروەها یەکە تایبەتەکانی سوپا و پاسەوانی سنوور و یەک شین بێت، بەشداری تێدا دەکەن و پشتڕاستی کردووەتەوە کە ژمارەیەکی زۆر سەرباز بە کۆپتەرە سەربازییەکان گەیشتوونەتە کەمپی فارا لە توباس.

مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاندووە، لەشکرکێشی هێزەکانی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوای باکوور کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە، کوژرانی 11 شەهیدی بڵاو کردووەتەوە و ڕاپۆرتە فەلەستینییەکانیش ڕایانگەیاندووە، کە ئەو شەهیدانە چەکداری خۆڕاگرین لە کوتلە فەلەستینییەکان، و ئەو شەهیدانەش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج.

دوای ئەوەی لە ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە ئەو جەنگە دەستیپێکرد، کە بووە هۆی کوژرانی هەزاران کەس و ئەوە بێجگە لە ئەو هەموو کاول کارییەی کە سەراپا کەرت غەززەی گرتووەتەوە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل.

  • کامالا هاريس لە ديبەيتەکەی بەرامبەر ترەمپ 47 مليۆن دۆلاری دەستکەوتووە

  • ئێران هاوڵاتییەکى دیکەى کوردى لە سێدارەدا

  • 11ی سێپتەمبەر ئەو هێرشەی ئاراستەی سیاسەتی ئەمریکای بەڕووی جیهاندا گۆڕی

  • یەکەم دیبەیتی نێوان ترەمپ و ھاریس بەڕێوەچوو

  • ئەمریکا هۆشداری دەداتە چین

  • لاڤرۆڤ: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕی سەرتاسەریدایە

  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: 76 ساڵە ئیسرائیل سیاسه‌تی برسیكردنی دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پەیڕەودەکات

  • حوسییەکان خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى ئەمریکایان راگەیاند

  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا: چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی لە کاتی هاتنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق واژۆ دەکرێت

سەرەکی