×

2024-08-28 175 جار خوێنراوەتەوە

جارێکی دیکە ترەمپ ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە

ناوەندی هەواڵ

دوێنێ سێشەممە، داواکارانی گشتی ئەمریکا، تۆمەتێکی هەموارکراویان لە دژی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تۆمارکرد لە دۆسیەی هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2020، کە تێیدا ڕکابەرەکەی جۆ بایدن لە دیموکراتەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ترەمپ و چەند کەسێک تۆمەتبارن بەوەی کە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیان داوە، کە لە ساڵی 2020دا ئەنجامدرا دوای دۆڕانی بە بایدن و دواتر هەوڵیدا ئەنجامەکان هەڵبوەشێنێتەوە.

ترەمپ ڕەتیدەکاتەوە..

ترەمپ ئەو تۆمەتە هەموارکراوەی بە "کردەوەیەکی نائومێدکەر" وەسفکرد، و دەڵێت دەکەوێتە چوارچێوەی هەڵمەتی گۆشەگیری لە دژی خۆی، ناوبراو لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی خۆی، تروت سۆشیال نوسیویەتی، "جاک سمیس، ئەو ڕاوێژکارەی کە بە سەرپێچی یاسا دەستنیشانکرا، تۆمەتێکی نوێی

گاڵتەجاڕانەی لە دژی تۆمارکردم، کە هەموو کێشەکانی تۆمەتە کۆنەکەی تێدایە، و دەبێت دەستبەجێ ڕەتبکرێتەوە".

دووشەممەی ڕابردوو، جاک سمیس تانەیەکی لە بڕیارێکی دادگادا لە پرسی بەڵگەنامە نهێنییەکان و ڕەتکردەوە ترەمپ لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە مار ئا لاگۆی ویلایەتی فلۆریدا بەڵگەنامەکانی هەڵیگرتبێت، دوای ئەوەی لە کۆشکی سپی دەرچووە.

دۆسیەکە لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا ڕەتکرایەوە، دوای ئەوەی دادوەری فیدراڵی ئیلین کانۆن کە لەلایەن ترەمپەوە دەستنیشانکرابوو، گومانی خۆی لە یاساییبوونی دانانی سمیس لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە دەربڕی.

دادوەر تانیا چاتکان، کە سەرۆکایەتی دادگاییکردنەکە دەکات، وادەی دانیشتنی هەڵسەنگاندنی لە 5ـی ئەیلولدا دیاریکرد، بەڵام یەکسەر ڕوون نەبووەوە کە ئایا دانیشتنەکە لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت دوای پێشکەشکردنی تۆمەتە هەموارکراوەکە.

پارێزەرانی ترەمپ هەوڵدەدەن دادگاییکردنەکە دوابخەن بۆ دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە بڕیارە لە 5ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، کە تیایدا سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کێبڕکێ لەگەڵ کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکات.

ترەمپ تۆمەتبارە بە پیلانگێڕی و فێڵکردن لە سیستەمی ئەمریکا و پیلانگێڕی بۆ ئاستەنگ دروستکردنی ڕێوشوێنە فەرمییەکان لە میانی دانیشتنی هاوبەشی کۆنگرێس لە مانگی 6ـی 2021، کە لەو کاتەدا لایەنگرانی هێرشیان کردە سەر بینای کاپیتوڵ.

هەروەها تۆمەتبارە بەوەی لەڕێگەی بانگەشەی ناڕاستەوە هەوڵی لێسەندنەوەی مافی دەنگدەرانی ئەمریکی دەدا کە تیایدا بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بڕیاربوو لە چوارەمی مانگی ئازاری ڕابردوو دادگاییکردنەکەی دەستپێبکات، بەڵام

دادگاییکردنەکە ڕاگیرا دوای ئەوەی پارێزەرەکەی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو پارێزبەندی هەیە، دادگای باڵا بڕیاری لەسەر ئەو بابەتە دا.

  • کامالا هاريس لە ديبەيتەکەی بەرامبەر ترەمپ 47 مليۆن دۆلاری دەستکەوتووە

  • ئێران هاوڵاتییەکى دیکەى کوردى لە سێدارەدا

  • 11ی سێپتەمبەر ئەو هێرشەی ئاراستەی سیاسەتی ئەمریکای بەڕووی جیهاندا گۆڕی

  • یەکەم دیبەیتی نێوان ترەمپ و ھاریس بەڕێوەچوو

  • ئەمریکا هۆشداری دەداتە چین

  • لاڤرۆڤ: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕی سەرتاسەریدایە

  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: 76 ساڵە ئیسرائیل سیاسه‌تی برسیكردنی دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پەیڕەودەکات

  • حوسییەکان خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى ئەمریکایان راگەیاند

  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا: چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی لە کاتی هاتنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق واژۆ دەکرێت

سەرەکی