×

2024-08-31 179 جار خوێنراوەتەوە

ناتۆ: هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر كورسکی ڕوسیا ڕەوایە

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ شەممە31ی ئابی  2024، سکرتێری گشتیی ناتۆ، لە یەکەم کاردانەوەی خۆیدا بەرامبەر بە هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەی کورسکی ڕوسیا، ڕایگەیاندووە، ئەو هێرشەی ئۆکرانیای بۆ سەر خاکی ڕوسیا بە "ڕەوا" دەزانین.

یەنس ستۆڵتنبێرگ ڕۆژنامەنامەی "وێڵت ئام سۆنتاگ"ی ئەڵمانی وتووە، "ئۆکرانیا مافی ئەوەی هەیە بەرگری لە خۆی بکات" بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناتۆ پێشوەختە لە پلانەکانی ئۆکرانیا ئاگادار نەکراوەتەوە و ڕۆڵی تێدا نەبووە.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامە ئەڵمانییەکە، سکرتێری گشتی ناتۆ ڕاشیگەیاند، ئۆکرانیا مەترسی پێشڕەویکردن بۆ ناو خاکی ڕوسیای لەسەرە، بەڵام بەڕێوەبردنی هەڵمەتە سەربازییەکەی لە سەر کیێڤە.

ئۆکرانیا لە ڕۆژی 6ی ئابی2024، سنوری ڕوسیای بەزاند و چووە نێو ناوچەی کورسکی هاوسنور لەگەل وڵاتەكەی ئەوەش کاردانەوەی توندی ڕوسیای لێکەوتەوە.

  • ئەمریکا نایەوێت ئیسرائیل و ئێران ڕاسته‌وخۆ ڕوبه‌ڕووى یه‌كتر ببنه‌وه‌

  • وتەبێژی تەندروستی جیهانی: بەدرێژایی تەمەنی کارکردنم هاوشێوەی جەنگی غەززەم نەبینیوە

  • ساڵێک بەسەر جەنگی غەززە تێدەپەڕێت و ئامارەکان جیهانیان شۆک کردووە

  • سودانی لەبارەی مەترسییەکان و دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە نامەیەك بۆ ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا دەنێرێت

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

سەرەکی