×

2024-09-01 289 جار خوێنراوەتەوە

ئێران لە یەک مانگدا 14هاوڵاتی لە سێدارە داوە و دەیانیشی لە زیندان توند کردووە

ناوەندی هەواڵ

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان راپۆرتى یەک مانگى پێشێلکاریی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردەوە و بەپێى ئامارەکەش لەو ماوەیەدا ئێران 14 هاوڵاتى لە سێدارە داوە.

بە پێ ڕاگەیەندراوی تۆڕەکە لە 1-31ى ئابى  (مانگى هەشت)ى ئەمساڵ ئێران لانیکەم 14 کەسى لە سێدارە داوە، یەک لەوانە رەزا رەسایی تەمەن 35 ساڵ بوو، دوای ئەوەی بە تۆمەتی بەشداری لە بەرخودان و شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ڕۆژهەڵات دەستگیرکرابوو.

جیا لە ئاماری لە سێدارەدانی هاوڵاتیان لە لایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە کوشتنی ( مۆبینا زەینیوەندی تەمەن ١٨) ساڵ کردووە لە پارێزگای ئیلام لەلایەن باوکیەوە، دوای ئەوەی لە 26ی ئابدا ( مۆبینا )  بە پاساوی خواستی هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک لە لایەن باوکییەوە کوژرا ..

هەربەپێی ڕاگەیەندراوی مانگانەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لەمانگی ئابدا، دوو  کۆڵبەر کوژراون و نۆی دیکەش برینداربوون، هاوکات 17 هاوڵاتی سزا دراون بە جۆرێک سزاکان لە هەشت مانگ بۆ 18 ساڵی تێدایە بەرامبەر کەسایەتی جۆراوجۆر، لە نێویاندا کەسایەتی ئایینی و ئەوانەی بەشداریان لە شۆڕشی ژینا کردووە یان بە جۆرێک پشتگیری خۆیان بۆ هاوڵاتیان دەربڕیوە و دژی سیستمی کۆماری ئیسلامی وەستاونەتەوە.

  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

  • سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

  • ​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

  • ڕوسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی ڕادەگەیەنێت

سەرەکی