×

2024-09-01 198 جار خوێنراوەتەوە

هاوسەرۆکانی دەم پارتی: جگە لە چەسپاندنی ئاشتی هیچ چارەیەکی دیکە نیە

ناوەندی هەواڵ

هاوسەرۆکانی دەم پارتی، سەبارەت بە 1ـی ئەیلول "ڕۆژی ئاشتی جیهانی" پەیامێکیان بڵاوکردووەتەوە و لە پەیامەکەیاندا باس لە فراوانبوونی جەنگەکان لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.

تولای حاتەم ئۆغیولاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن: "مانادارترین شت لە دژی ئەو جەنگانە، ئەوەیە تێکۆشانمان بۆ ئاشتی زۆر زیاتر بکەین. درووستترین کارێک بکرێت دروستکردنی ژیانێکی نوێیە کە تێیدا مرۆڤەکان بەشێوەیەکی یەکسان و ئاشتی بژین".

دەشڵێن: "تاکو ئێستا گەلێک قوربانی دراوە و ئازاری زۆر چێژراوە. بۆیە لە ئێستادا جگە لە چەسپاندنی ئاشتی هیچ چارەیەکی دیکە نیە. بۆ ئەمەش هێز و باوەڕمان هەیە".

لە کۆتایی پەیامەکدا بانگەواز دەکەن بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و ڕژانە گۆڕەپانەکانەوە و پێشنیار دەکەن: "لە 1ـی ئەیلولدا لە دژی شەڕ، لە دژی گۆشەگیری، لە دژی گوشار و نەژادپەرستنی بە ملیۆنان کەس بڕژێینە گۆڕەپانەکان و داخوازییەکانمان بەرزکەینەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان شەڕو و جەنگ بەردەوامە و هیچ ئاسۆیەک نیە بۆ ئاگربەست، ڕۆژانە بە سەدان هاوڵاتی دەکوژرێن بەتایبەت لە شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، و بەردەوامیش هۆشداری دەدرێت لەهەڵگیرسانی جەنگ بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست.

  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

  • سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

  • ​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

  • ڕوسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی ڕادەگەیەنێت

سەرەکی