×

2024-09-24 172 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵ

دابەشکردنى نەوتى سپى ماڵان بەردەوامە و وەزارەتى سامانەسروشتییەکانیش رایگەیاند، زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوتمان لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکردووە.

ئەمرۆ سێشەممە 24-9-2024، وەزارەتی سامانە سرووشییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پرۆسەى دابەشکردنى نەوت لە مساڵدا زۆر بە خێراى بەڕێوەدەچێت و سەنتەرى شارەکانیش لە وەرگرتنى ئەو نەوتە بێبەش ناکرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تا ئێستا لە هەولێر دوو ملیۆن و 561 هەزار و 400 لیتر و لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوو ملیۆن و 186 هەزار لیتر نەوت، لە سلێمانی ملیۆنێک و 918 هەزار لیتر و لە هەڵەبجەش 864 هەزار لیتر نەوت، لە دهۆک دوو ملیۆن و 30 هەزار و 60 لیتر و لە زاخۆش 891 هەزار و 400 لیتر دابەشکراوە.

ئەو نەوتەى بە هاوڵاتیان دەدرێت بڕەکەى 200 لیترە و بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و بەرمیلی 100 هەزار دینارە و 3 هەزار بۆ کرێ و هەزار دیناریشی بۆ کارتی زیرەک دەچێتەسەر و بە 104 هەزار دینارە، بەڵام بەشێک لە هاوڵاتیان بەهۆى گرانى نرخەکەى ئامادە نین نەوتەکە وەربگرن.

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

  • وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • نرخى نەوت دابەزینى تۆمار کرد

سەرەکی