×

2024-09-25 210 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

بە ئامانجی بەدواداچون بۆ پرسی بەبانکیکردنى مووچە، داهاتە نانەوتییەکان و یەکخستنی کاری دەروازەکان، شاندی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، گەیشتنە هەولێر و بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژدا، چەندین کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم بكەن.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ پرسی بەبانکیکردنى مووچە، گومرک و باج، دەروازە سنوریەکان، جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجە و گرێبەستە نەوتیەکانیان شاندێكی لیژنەكەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبونەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە كۆبونەوەكەدا جەخت لە پێویستی دامەزراندنی قۆناغێکی نوێی لێکتێگەیشتن لەسەر بنەمای ماف و ئەرک و بەدیهێنانی دادپەروەری لە دابەشکردنی ساماندا بەتایبەت لە هەناردەکردنی نەوت كراوەتەوە، لەگەڵ پێداچونەوە بە گرێبەستی کۆمپانیا نەوتیەکاندا بەشێوەیەک کە لەگەڵ دەستوردا بگونجێت.

بڕیارە لیژنەکەلە ماوەی دوو ڕۆژدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە و ڕایانگەیاندووە، ئامانجیان بەدواداچونە بۆ داهاتە نانەوتیەکان و یەکخستنی کاری دەروازە سنورییەکان لەپێناو دەوڵەمەندکردنى خەزێنەى گشتى.

 

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بۆ پرسی بەبانكی كردنی مووچە و داهات لەهەرێمی کوردستانین

  • وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەى دابەشکردنى نەوت راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • نرخى نەوت دابەزینى تۆمار کرد

سەرەکی