×

2024-10-03 402 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی، ئاشكرای كردووە لەسەرئاستی سیاسی و ئەمنی  گفتوگۆی ڕاوێژكاری چڕ بۆ ئامادەكاری هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدرێت كە پیشبنی كردووە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا جێبەجێ بكرێت.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ڕەنگە وەڵامدانەوەكە زیاتر لە بژاردەیەك لە خۆبگرێت و مەرج نیە لە ڕیگچەی هیرشی ئاسمانییەوە ئەنجام بدرێت، لە زاری سەرچاوەیەكییشیەوە بڵاوی كردووەتەوە وەڵامەكە زۆر بەهێزتر دەبێت لە هێرشەكەی مانگی ڕابردوو.

هاوكات دەستەی پەخشی زایۆنی لە زاری سەرچاوە سیاسیەكانیەوە بڵاوی كردووەتەوە، ئەنجوومەنی سەربازی ئیسرائیل بڕیاری وەڵامدانەوەی توندی هێرشەكەی ئێرانی دەكردووە و ئاماژەی بەوە كرد هێرشەكە یەكلاكەرەوە دەبێت بەڵام نابێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی هەرێمایەتی.

ڕۆژنامەی نیۆرك تایمیش هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمیەكانی ڕەت كردەوە و باسی لەوە كردووە تەلئەبیب لە ئێستادا پلانی لەو جۆرەی نییە، بەڵكو دەیەوێت پێگەكانی بەرهەمهینانی نەوت و پێگە سەربازییەكان بەئامانج بگرێت.

  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

  • سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

  • ​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

  • ڕوسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی ڕادەگەیەنێت

سەرەکی