×

2024-10-05 260 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

ناوەندی هەواڵ

سوپای ئیسرائیل پلان بۆ وەشاندنی گورز لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دادەنێت و دەڵێت، وەڵامی گونجاو دەستنیشان دەكەن، لەبەرامبەر هێرشی فرۆكە بێفرۆكەوانەكان بۆ سەر سەربازەكانمان لە جۆلان و ناوچەكانی تر.

رۆژی هەینی رابردوو، سوپای ئیسرائیل كوژرانی دوو سەربازی لە لیوای گۆلانی لە باكوری ئیسرائیل راگەیاند و، میدیاكانی ئیسرائیلیش ئاشكرایانكرد، هێرشەكە لە ئەنجامی فرۆكەیەكی بێفركەوان بووە كە لە عێراقەوە هەڵدراوە، كە جگە لە كوژرانی ئەو دوو سەربازە (23) سەربازی دیكەش برینداربوون.

رۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرانۆت)ی ئیسرائیلی، لەزاری سەرچاوەكانیەوە بڵاویکردەوە، دوای كوژرانی دوو سەربازی و برینداربونی ژمارەیەكی تر، لە هێرشێكدا بە فرۆكەی بێفركەوان بۆ سەر جۆلان ئیسرائیل پلان دادەرێژێت بۆ لێدان لە گروپە چەكدارەكانی عێراق.

بەوتەى ئەو سەرچاوانە، وەڵامی گونجاو دەستنیشان دەكەن، لەبەرامبەر هێرشی فرۆكە بێفرۆكەوانەكان بۆ سەر سەربازەكانمان لە جۆلان و ناوچەكانی تر.

دواى هێرشەکەش لەئێستادا كەتائیبی حزبوڵای عێراقی ، كەتائیبی سەیدلشوهەداو، بزوتنەوەی نوجەبای عێراقی، گروپێكیان پێكهێناوە بەناوی "مقاوەی ئیسلامی لە عێراق، كە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەنجامدانی هێرشەكە راگەیاند. 

 

  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

  • سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

  • ​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

  • ڕوسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی ڕادەگەیەنێت

سەرەکی