×

سری سورەیا ئۆندەر و پەرڤین بوڵدان
2024-12-29 497 جار خوێنراوەتەوە

دەقی وتە و پەیامەكانی ئۆجەلان لە دیدارەكەی دوێنێیدا

ناوەندی هەواڵ

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان لە كۆبوونەوەكەی دوێنێدا ڕایگەیاند، "بوژانەوەی برایەتی توركیا-كورد زۆر گرنگە بۆ دیاریكردنی چارەنووسی هەموو خەڵكی ناوچەكە و ئامادەم هەنگاوێكی ئەرێنی بنێم و بانگەوازی پێویست بكەم. كاتی ئاشتی و دیموكراسی و برایەتییە بۆ توركیا و ناوچەكە".
دوێنێ پەرلەمانتارانی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەل، پێرڤین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر لە زیندانی ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەكەكە كۆبونەوە، پێرڤین بوڵدان و سری سورەییا ئۆندەر سەبارەت بە كۆبوونەوەكە ڕاگەیەندراوی نووسراویان بڵاوكردەوە. 
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: "لە 28ی كانونی یەكەمی 2024 لە ئیمرالیە كۆبوونەوەیەكی وردمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان ئەنجامدا، باری تەندروستی باش بوو، مۆڕاڵی زۆر باش بوو، هەڵسەنگاندنەكانی بۆ چارەسەری هەمیشەیی كێشەی كورد زۆر گرنگ بوون، لە میانی دیدارەكەدا دوایین پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و توركیا تاوتوێ كرا. بەڕێز ئۆجەلان، لە بەرامبەر ئەو سیناریۆ تاریكانەی داهاتوو كە دەسەپێنرێن، چارەسەری ئەرێنی خستەڕوو".
ئۆجەلان لە دیدارەكەدا ئەم قسانەی كردووە:
* نوێبوونەوەی برایەتی توركیا-كورد بەرپرسیارێتییەكی مێژووییە، لە هەمان كاتدا یەكلاكەرەوەیە بۆ دیاریكردنی چارەنووسی هەموو گەلان، گرنگە و بابەتێكی بەپەلەیە".
* بۆ ئەوەی پرۆسەكە سەركەوتوو بێت، پێویستە هەموو بازنە سیاسییەكانی توركیا دەستپێشخەری بكەن و بە شێوەیەكی بنیاتنەر نزیك بن و سوود لە لایەنی ئەرێنی وەربگرن بەبێ ئەوەی بچنە ناو حیساباتی كاتی و تەسكەوە. ئەمە زۆر گرنگە، بێ گومان یەكێك لە گرنگترین بنەماكانی پەرلەمان دەبێت.
*پێشهاتەكانی غەززە و سوریا دەریانخستووە كە چارەسەری ئەم كێشەیە كە بە دەستێوەردانی دەرەكی زیاتر و زیاتر قووڵتر دەبێتەوە، گەیشتووەتە دۆخێك كە چیتر ناتوانرێت دوابخرێت، لە چوارچێوەی ئەم باسەدا، بۆ ئەوەی ئەم كارە سەركەوتوو بێت، پشتیوانی و پێشنیارەكانی ئۆپۆزسیۆن بەنرخن.
* هەروەها ئەو زانیاری و ئیرادەیەم هەیە كە بە شێوەیەكی ئەرێنی پشتگیری لەو پارادایمە بكەم كە بەڕێز باخچەلی و كاك ئەردۆغان بەهێزی دەكەن.
* پێویستە وەفدەكە ئەم نزیكییەی من هەم لەگەڵ دەوڵەت و هەم لە ئەگەری پێویستدا لەگەڵ بازنەكانی سیاسیدا هاوبەش بكات. لەم چوارچێوەیەدا ئامادەم هەنگاوێكی ئەرێنی بنێم و بانگەوازی پێویست بكەم.
*هەموو ئەم هەوڵانەی ئێمە وڵات دەگەیەنێتە ئەو ئاستەی كە شایەنیەتی و لە هەمان كاتدا دەبێتە ئاراستەیەكی زۆر بەنرخ بۆ گۆڕانكارییەكی دیموكراسی.
*"بۆ توركیا و ناوچەكە كاتی ئاشتی و دیموكراسی و برایەتییە".


  • زیانەكانی یاری ئاگرین؛ مێژووەكەی بۆ كەی دەگەڕێتەوە؟

  • ئۆجه‌لان "سه‌ركرده‌ پێویسته‌كه‌" بۆ ئاشتى له‌ توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست

  • دەقی وتە و پەیامەكانی ئۆجەلان لە دیدارەكەی دوێنێیدا

  • هەمواری برگەیەكی تایبەت بە نەوتی هەرێم كەوتە دوای سەری ساڵ

  • پێشێلكاری گروپە چەتەكانی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان لە ساڵی 2024

  • مه‌ترسیدارن و وه‌ك كارتى فشار به‌كارده‌هێنرێن؛ ئایا هه‌سه‌ده‌ ئه‌ندامانى داعش ڕاده‌ستى عێراق ده‌كاته‌وه‌؟

  • بەڵگەنامەی نهێنی لەبارەی ڕووخانی ئەسەد و گۆرڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرادەبێت

  • ڕۆژێك دوای هەڕەشەكانی ئێران؛ عەلەوییەكان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد

  • هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بەرامبەر ڕۆژئاوای كوردستان چی دەبێت؟

سەرەکی