×

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان
2024-12-29 139 جار خوێنراوەتەوە

هەمواری برگەیەكی تایبەت بە نەوتی هەرێم كەوتە دوای سەری ساڵ

ناوەندی هەواڵ

حكومەتی عێراق داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكات بڕگەیەكی تایبەت بە نەوتی هەرێم لە یاسای بودجەی گشتی هەموار بكاتەوە، هەمواركردنەوەی بڕگەكەش دەكەوێتە دوای پشووەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: رۆژی 10ی مانگی داهاتوو، پشووی وەرزیی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی دێت، گرنگترین خاڵیش كە پەرلەمان كاری لەسەر دەكات پەسەندكردنی هەموارەكانی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتییە، لە ناویاندا ئەو بڕگەیەكی حكومەتی فیدراڵی داوای هەمواركردنەوەی دەكات و تایبەتە بە نەوتی هەرێمی كوردستان.

وتیشی: ئەو بڕگەیەی حكومەتی فیدراڵی داوای هەمواركردنەوەی دەكات، تایبەتە بە خەمڵاندنی تێچووی دەرهێنانی نەوتی خام، رێككەوتنی سەرەتاییش كراوە لەنێوان كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە، بەپێی هەموارەكەش ئەو بڕگەیە لە بودجەی گشتی ساڵی 2025 دەچەسپێنرێت.

ساڵی داهاتوو، تەمەنی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی دێت و بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەنجومەنی نوێنەران توانای درێژكردنەوەی تەمەنی خۆی نییە و پێویستە لە وادەی خۆی و پێش كۆتای تەمەنی یاسایی پەرلەمان بە دوو مانگ هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەبچێت، بۆیە ئەركی پەرلەمان لەم ساڵەدا قورسە و چەندین دۆسیە و پڕۆژە یاسای جێناكۆكی لەبەردەستە كە پێویستە تێیانبپەڕێنێت.

لەلایەكی دیكەوە، موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، لیژنەكەیان داوای دەستەبەری روونی كردووە، بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەش لیژنەی دارایی زنجیرەیەك كۆبوونەوەی چڕی كردووە، وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسی دیوانی چاودێری دارایی بانگ كردووە و نیازیشی هەیە بەم نزیكانە وەزیری دارایی بانگهێشت بكات.

وتیشی: لیژنەكەیان داوای دەستەبەری وردی كردووە لە بارەی میكانیزم و سیناریۆی رێكەوتنی بەغداد و هەولێر بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە جۆرێك لە خزمەت بەرژەوەندی هەردوولادا بێت.

بەپێی ڕێكەوتنی ئەم دواییەی نێوان بەغداد و هەولێر، رۆژانە هەرێمی كوردستان 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، ئەو ژمارەیەش لەسەر پشكی عێراق لە بەرهەمهێنان هەژمار دەكرێت، كە رێكخراوی ئۆپك دەستنیشانی كردووە و بڕەكەی چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار بەرمیلە لە رۆژێكدا و سێ ملیۆن و پێنج سەد هەزاری تایبەتە بە هەناردەی دەرەوە و یەك ملیۆن بەرمیلیش تایبەتە بە پێداویستی ناوخۆ.

  • زیانەكانی یاری ئاگرین؛ مێژووەكەی بۆ كەی دەگەڕێتەوە؟

  • ئۆجه‌لان "سه‌ركرده‌ پێویسته‌كه‌" بۆ ئاشتى له‌ توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست

  • دەقی وتە و پەیامەكانی ئۆجەلان لە دیدارەكەی دوێنێیدا

  • هەمواری برگەیەكی تایبەت بە نەوتی هەرێم كەوتە دوای سەری ساڵ

  • پێشێلكاری گروپە چەتەكانی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان لە ساڵی 2024

  • مه‌ترسیدارن و وه‌ك كارتى فشار به‌كارده‌هێنرێن؛ ئایا هه‌سه‌ده‌ ئه‌ندامانى داعش ڕاده‌ستى عێراق ده‌كاته‌وه‌؟

  • بەڵگەنامەی نهێنی لەبارەی ڕووخانی ئەسەد و گۆرڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرادەبێت

  • ڕۆژێك دوای هەڕەشەكانی ئێران؛ عەلەوییەكان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد

  • هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بەرامبەر ڕۆژئاوای كوردستان چی دەبێت؟

سەرەکی