×

2024-10-07 235 جار خوێنراوەتەوە

ساڵێک بەسەر جەنگی غەززە تێدەپەڕێت و ئامارەکان جیهانیان شۆک کردووە

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر جەنگی غەززە تێدەپەڕێت و تا ئێستا شەڕ و پێکدادانەکانى نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامى هەیە و بە وتەى بەرپرسانى ئیسرائیل زیاتر لە 60٪ى چەکدارەکانی حەماسیان کوشتووە.

ساڵێک لەمەوبەر و لە 7-10-2023 چەکدارانى حەماس هێرشیان کردە سەر سەربازانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان کەرتی غەززە و باشووری ئیسرائیل و کە بە هۆیەوە بە هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە و بە هەزارانى دیکەش بریندار و ئاوارەى ناچەکانى دیکە بوون.

بەگوێرەى ئامارى بەرپرسانى ئیسرائیل شەڕ و پێکدادانەکان  بووە هۆی کوژرانی هەزار و 139 کەس و ئاوارەبوونی 200 هەزار کەسی دیکە. و 250 کەسیش بە بارمتە کەوتنە دەست چەکدارانی بزووتنەوە فەلەستینییەکە، کە تا ئێستا ئازادکردنى 117 کەس و کوژرانى 72 کەسى دیکەیان پشتڕاسکراونەتەوە.

لە یادى تێپەڕبوونى ساڵێک بەسەر شەڕو پێکدادانەکانى ئیسرائیل و حەماس ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەپێى ئامارەکەش 40  هەزار پێگەیان لە غەززە كردۆتە ئامانج و لەیەک ساڵی شەڕدا 726 سەربازی ئیسرائیل كوژراون، بە نزیكەی 26 هەزار موشەك لە غەززەو لوبنانەوە هەڵدراوە بەرەو ئیسرائیل، زیاتر لە 10 هەزار پێگەشیان كردۆتە ئامانج

لە بەرامبەردا ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە کرد،لە 13-10-2023  هێرشی زەمینی بۆ سەر ئەو ناوچەیەی فەلەستین دەستپێکرد، بە پێى ئامارى تەندروستیی کەرتی غەززە، تا ئێستا 41 هەزار و 870 کەس کوژراون، 97 هەزار و 166 کەسیش بریندار بوون، زیاتر لە دوو ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون.

بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، زیاتر لە 60٪ی چەکدارەکانی حەماسیان کوشتووە. 
 

  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

  • سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

  • ​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

  • ڕوسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی ڕادەگەیەنێت

سەرەکی