×

2024-10-07 269 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی تەندروستی جیهانی: بەدرێژایی تەمەنی کارکردنم هاوشێوەی جەنگی غەززەم نەبینیوە

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: بە درێژایی تەمەنی کارکردنم لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، شایەتی دۆخێکی لەو شێوەیە نەبووم کە بە شێوەیەکی پلانداڕێژراو هەوڵی تێکدانی سیستەمی تەندروستی ناوچەیەک بدرێت.

مارگارێت هریس، وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، لە ساڵی ڕابردوودا بە بێ پچڕان شایەتی هێرشی بێ بەزەییانە و پلانداڕێژراو بووە، بۆ سەر کەرتی تەندروستی لە غەززە، سیستەمی تەندروستی بە تەواوی وێران کراوە،بنکە تەندروستییەکان وێران بوون، هەموو بنکەکان و باڵەخانەکان زیانیان بەر کەوتووە،هیچ نەخۆشخانە یان بنکەیەکی تەندروستی نەماوە کە زیانی بەر نەکەوتبێت.
 
وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەشڵێت: نەخۆشخانەکان لە دابینکردنی سوتەمنی توشی کێشە بون و ناوەنده پزیشکییەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاییەکان توشی گرفت بون.
 
وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەوەشکردوە، کەلوپەل و پێداویستییەکانی تەندروستی لە غەززە نەماون، ناردنی ئەو پێداویستییانە بۆ غەززە زۆر کێشەیە، چونکە هەموو ناوەندە تەندروستییەکان وێران بون.

  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

  • سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

  • ​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

  • ڕوسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی ڕادەگەیەنێت

سەرەکی