×

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا
2024-10-07 315 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا نایەوێت ئیسرائیل و ئێران ڕاسته‌وخۆ ڕوبه‌ڕووى یه‌كتر ببنه‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

له‌كاتێكدا وه‌ڵامى ئیسرائیل بۆ هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ى ئێران نزیك ده‌بێته‌وه‌، وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌ هه‌وڵدایه‌ تا ناوچه‌كه‌ له‌ شه‌ڕێكى فراوان به‌دوور بگرێت.

 پات ڕایده‌ر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:هه‌موو هه‌وڵى بێوچان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ململانێى هه‌رێمیی فراوان ڕوونه‌دات".

وتیشى"ده‌زانین كه‌ ئیسرائیل مافى خۆیه‌تى وه‌ڵامى هێرشه‌كه‌ى ئێران بداته‌وه‌، به‌ڵام نامانه‌وێت گرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌  فراوانتر بن".

"نامانه‌وێت هه‌نگاوێك بنێین ببێته‌ هۆى ئاڵۆزتربوونى دۆخه‌كه‌ یاخود حساباتێكى هه‌ڵه‌ بكه‌ین زیاتر دۆخه‌كه‌ ئاڵۆز بكات". پات ڕایده‌ر واى وت.

وه‌ڵامى هاوپه‌یمانى ئێران بدرێته‌وه‌
پێشتر لۆید ئۆستن وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یوواف گالانت هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ى له‌ په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنیدا جه‌ختى له‌وه‌كردبوه‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا پابه‌نده‌ به‌وه‌ى به‌رپه‌رچى هه‌ر هێرشێكى ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ ناوچه‌كه‌ ببێته‌وه‌.

وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌مریكا باسى له‌وه‌شكردبوو ئه‌وان توانایه‌كى زۆریان هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ بۆ پاراستنى سه‌رباز و كارمه‌نده‌كانیان و ده‌شتوانن پشتیوانى چاره‌سه‌ركردنى دۆخه‌كه‌ بكه‌ن تا ئاڵۆزتر نه‌بێت.

هێوربوونه‌وه‌ى زمانى قسه‌كردنى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران له‌كاتێكدایه‌، پێشتر به‌رپرسانى ئیسرائیل ته‌نانه‌ت ئه‌و شوێنانه‌شیان دیارى كردبوو كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ئێران بیكه‌نه‌ ئامانج، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ى ئێران كه‌ یه‌كى ئه‌م مانگه‌ كردیه‌ سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌ویش له‌ تۆڵه‌ى كوشتنى حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌میندارى حزبوڵڵاى لوبنان و عه‌باس نیلفروشان فه‌رمانده‌ى باڵاى سوپاى پاسداران و ئیسماعیل هه‌نیه‌ سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى حه‌ماس. 

هه‌ڕه‌شه‌كانى ئیسرائیل بۆ به‌ ئامانجگرتنى دامه‌زراوه‌ نه‌وتی و ئه‌تۆمیه‌كانى ئێران له‌كاتێكدایه‌، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یكردووه‌ ئه‌گه‌ر ئیسرائیل وه‌ڵامى هێرشه‌ موشه‌كیه‌كانى بداته‌وه‌ هێرشى گه‌وره‌تر ده‌كاته‌ سه‌ر خاكى ئیسرائیل.

45 ساڵه‌ ئیسرائیل و ئێران له‌ناكۆكیكدان، به‌ڵام تائێستا نه‌كه‌وتونه‌ته‌ شه‌ڕى ڕاسته‌وخۆوه‌، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت چه‌ند جارێك ئیسرائیل خاكى ئێرانى بۆردومان كردووه‌ و ئێرانیش دووجار ڕاسته‌وخۆ موشه‌كبارانى ئیسرائیلى كردووه‌.

 

  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

  • سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

  • ​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

  • ڕوسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی ڕادەگەیەنێت

سەرەکی