2025-02-14 211 جار خوێنراوەتەوە

کەجەکە "سەرکەوتنی ئەو پرۆسە ئاشتیەی تورکیا باسی دەکات مەرجە بنەڕەتیەکەیی ئازادی ئۆجەلانە"

کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بەمەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕایگەیاند : سەرکەوتنی ئەو پرۆسە ئاشتیەی تورکیا باسی دەکات مەرجە بنەڕەتیەکەیی ئازادی ئۆجەلانە .
26 ساڵ تێدەپەڕ دەبێت بەسەر پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی کورد بەگشتی و عەبدوڵا ئۆجەلان بە تایبەتی، لەو بارەیەوە هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند "ئەو پیلانگێڕییە لە پەڕەی تاریکی مێژوودا نوسراوەتەوە و پیلانگێڕیەکەش پوچەڵکراوەتەوە .
( پیلانگێڕی نێونەتەوەیی 15ی شوبات )  لە 9ی تشرینی یەکەمی 1998 دا دەستپێکرد و لە 15ی شوباتی 1999دا بە دەستگیرکردنی ئۆجەلان ڕێبەری کورد و پەکەکە بە ئەنجام گەیشت، کەجەکە دەڵێت " لەبەر شێوازی پێکهێنانەکەی و ئامانجەکانی، پیلانگێرییەکە بووە یەک لە نامەردترین هێرشەکانی مێژووی مرۆڤایەتی"
پلانگێڕییەی 15ی شوبات کە لە کەسێتی ئاپۆدا ئەنجامدرا و لە جەوهەردا دەیەوێت گەلان بدات بە گژ یەکتردا و درێژە بە حوکمی سیسەتمی مۆدێرنێتەیی سەرمایەداری بدات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جارێکی دیکە بە توندی بەنەفرەت و شەرمەزاری دەکەین. کەجەکە وادەڵێت .

پیلانگێڕی بوچەڵکراوەتەوە 
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە کە ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی 15ی شوبات بڵاوی کردۆتەوە "هەتا هەتا تێگەشتنی تەواو نەبن بۆ ئەو پیلانگێڕییە، نە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نە لە جیهانیشدا کەس بە دروستی لە ڕووداوەکان تێناگات"
کەجەکە دەڵێت "لە جەنگی یەکەمی جیهانییدا ستاتۆیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پەیمانی سایکس بیکۆ داڕێژرایەوە. یەکێک لە گرنگترین پایەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پارچەکردنی کوردستان و قڕکردنی کورد بوون، بەڵام تێکۆشانی ئازادی کوردستان ئەم پلانەی پوچەڵ کردەوە. بەو شێوەیەش بناغەی ستاستۆی سەد ساڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژا و کەس نەیتوانی درێژی پێبدات" ئەگەر چی بە ئێستاشەوە و لەم قۆناغە مێژوویەدا هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری کاتێک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ دیزان دەکەنەوە، خواستی ئازادی و دیموکراسی گەلان بە بنەما ناگرن .
لەساڵوەگەڕی پیلانگێڕیەکەدا کەجەکە دەڵێت " ئاپۆ 26 ساڵ پێش ئێستا و لەسەر وەختی پیلانگێڕیەکەشدا بڕیار بوو لای کە پرسی کورد لە زەمینەیی شەڕەوە دەربخات، بەڵام وەک بینرا خیانەتێکی گەورە ئەنجام دراو وکۆی پرۆسەکەش بە دیلکردنی ڕێبەر ئاپۆ کەوتەوە، ئەگەرچی لەژێر ڕووناکی و پارادایمی ئازادی ژن، ئیکۆلۆژی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، زهنیەتی گۆڕی، لێپرسینەوەی لە هەموو جۆرە زهنیەتێکی دەوڵەتخوازی و دەسەڵاتداری کرد و پیلانگێڕییەکەی بەتاڵکردەوە .

عەبدوڵا ئۆجەلان لە چەقی ئەو تێکۆشانەدا جێ بگرێت
لەبارەی ئەو ڕووداوانەی ئێستا ڕوودەدەن کەجەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت : ماوەیەکی زۆرە ڕێبەر ئاپۆ بۆئەوەی شەڕ ڕاگرێت و پێش لە سیاسەتی دیموکراتیک بکاتەوە، بە هەوڵدانی زۆر هەستاوە. بەڵام دەزانین هەموو جارێک ئەم هەوڵدانانەی ڕێبەر ئاپۆ، لە لایەن هێزەکانی دژبەری دیموکراتیکبوون و ئازادی ئاستەنگی دەکرێت. بەڵام بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیەیی کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پێشی بخات، لە ڕۆژگاری ئێستاماندا ئەنجامێکی قوڵ دێنێتە ئاراوە. هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەم لە جیهان پرۆسەی بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەست پێ دەکات. بێگومان ئەم پرۆسەیە بە سەرکەوتن دەگاتە ئەنجام، پێشمەرجی ئەمەش ئازادی ئۆجەلانە. بۆیە دەبێت تێکۆشان مەزن بکرێت و عەبدوڵا ئۆجەلان مەرجە ئۆجەلان لە چەقی ئەو تێکۆشانەدا جێ بگرێت 
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە: پێویستە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان و بەتایبەت گەلی کورد و ژنان و مرۆڤایەتیی پێشکەوتنخواز و هەموو ئەو کەسانەی بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشن، پشتگیری لەم پرۆسەیە بکەن کە ئۆجەلان دەیەوێت پێشی بخات، هاوکات دژی ئەو هێزانەی دەیانەوێت ڕێگە لەمە بگرن، هەڵوێست وەربگیرێت و تێکۆشان زیاتر بکرێت، هاوکات کەجەکە دەڵێت "ئەو هێزانەی ڕۆڵیان لە پیلانگێڕی 15 یشوبات هەبووە، پێویستە دەستبەرداری هەڵوێستی خۆیان بن و ڕێز لە ئیرادەی گەلی کورد بگرن"

  • وەزارەتی دارایی: ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئازار لە کۆتاییدایە

  • راگەیەندراوێک لەدەزگای میدیایی'ئیرادە'وە

  • ڤیدیۆ..سوپای عێراق لە ناو شەنگال کشایەوە

  • دوای سێ مانگ لە وونبونی، تەرمی كچێكی كورد لە كەنەدا دۆزرایەوە

  • نێچیرڤان بارزانی: ئاشتی و ئاشتیخوازی بۆ کورد گەورەترین هێزە

  • بافڵ تاڵەبانی : نەورۆز پەیامی کوردایەتییە بۆ گەیشتنە سەربەخۆیی

  • 'ئەو کۆنگرەیەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی تێدا ئامادەنەبێت، ئێمه‌ چه‌ك دانانێین'

  • کۆبوونەوەی وەفدی باڵای دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە هەولێر دەستیپێکرد

  • عەلەوییەکان کافرن و لایانداوە دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ئیسلام

سەرەکی