2025-04-27 253 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکایەتیی سوریا: فیدڕاڵی و خۆسەری لە رۆژئاوا ڕەتدەكەینەوە

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکایەتی کۆماری سووریا وەڵامی کۆنفڕانسی “یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی” دوێنێی کوردانی ڕۆژئاوای دایەوە و دەڵێت: هەموو كیانێك لەژێر ناوی فیدڕاڵی و خۆسەری ڕەتدەكەینەوە.

رۆژێك لەدوای بەستنی كۆنفرانسی "یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستی كورد" لە رۆژئاوای كوردستان لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، سەرۆكایەتی كۆماری سوریا بەیاننامەیەكی بڵاوكردوەتەوەو "فیدراڵیەت" بۆ كورد رەتدەكاتەوەو وەكو هەوڵی جوداخوازانە ناوی دەهێنێت و دەڵێت:" هەر جۆرە هەوڵێك بۆ سەپاندنی واقعی دابەشكاریی یاخود دامەزراندنی قەوارەی جوداخوازانە لەژێر ناوەكانی فیدراڵیەت یان خۆبەڕێوەبەرێتی بەبێ سازانێكی گشتگیری نیشتمانی رەتدەكەینەوە".

سەرۆكایەتی كۆماری سوریا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لێدوانەکانی دوێنێ هەسەدە پێچەوانەی ڕێکكەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و شەرع  بووە و دژی هەر هەوڵێکن بۆ فیدڕاڵی و خۆبەرێوەبەری.

لە بەیاننامەکەدا داوایان کردوە لە هەسەدە و لایەنە هاوبەشەکانی دیکەیان، کە "پابەندی رێککەوتنی نێوانمان بن و بە هیچ شێوەیەک دابەشکردنی سوریا قبوڵکراو نییە".

شەرۆکایەتی سوریا دەشڵێت، یەکگرتوویی گەل و خاکی سوریا هێڵی سوورە و گۆڕانکاری دیمۆگرافی ڕەت دەکەینەوەو هەموو هەوڵێک بۆ دابەشکردن یان بنیادنانی قەوارەی جیاکراوە لەژێر ناوی فیدڕاڵیەت و ئیدارەی خۆسەر بەبێ ڕێککەوتنی نیشتمانیی گشتگیر ڕەتدەکەینەوە.

دەشڵێت: ناکرێت هەسەدە دەسەڵاتی بڕیاردان لە باشوور و رۆژهەڵاتی سووریا قۆرخ بکات.

سەرۆکایەتی سوریا ئاماژەی بەوەکردووە، مافی کورد لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون و یەکسانی لە سووریایەکی یەکگرتوودا پارێزراوە.

  • رۆژهەڵات..لەحوكمڕانى سەفەوییەكانەوە بۆ كۆمارى ئیسلاميى ئێستا

  • ئایا عێراق دەبێتە پەناگەیەکی ئارام بۆ حوسییەکان؟

  • رایخى سێهەم.. ناسراوترین لۆگۆى جیهان

  • نێڵسۆن ماندێلا.. ئەو پیاوە لێبوردەیەى سەرەتا ناوى گێرەشێوین بو

  • جۆزیف گۆبڵز.. ئەو وەزیرەى تەنها رۆژێك راوێژكارى ئەڵمانیا بو

  • ئەو سەرۆكەى رۆژێك پێش مردنى وتارێكى نوسى و تەنها خۆى بینى

  • هۆچی منە.. چێشتلێنەرێك دەرگاى دۆزەخ بۆ ئەمریكییەكان دەكاتەوە

  • عیدی ئەمین..لە نێوان ستەم و پرتەقاڵ خواردن و رەفتاری نامۆدا

  • ناپلیۆن..ئەو ئیمپراتۆرەى لە پشیلە دەترسا و دەنگى زۆر ناخۆشبو

سەرەکی