2025-05-28 159 جار خوێنراوەتەوە

مۆریتانیا له‌باره‌ى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى گواستنه‌وه‌ى حاجیان ڕونكردنه‌وه‌ دەدات

ناوەندی هەواڵ

ڤیدیۆیەك لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكرایەوە واباسکر فڕۆکەیەکی حاجیانی مۆریتانیایە کە بەرەو سعودیە دەرۆیشتن، لە دەریای سوورەوە کەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا ژمارەیان 220 سەرنشین بوو بەڵام هێڵی ئاسمانی مۆریتانیا هەواڵەكەی بەدرۆدەخاتەوە.

هێلی ئاسمانی مۆریتانیا لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو هەواڵانەی باس لەوەدەكەن كە گوایە فڕۆکەیەکی حاجیانی مۆریتانیایە کە بەرەو سعودیە دەرۆیشتن، لە دەریای سوورەوە کەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا ژمارەیان 220 سەرنشین بوو دورن لەراستیەوەو سەرجەم حاجیان بەسەلامەتی گەیشتونەتە وڵاتی سعودیە .

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "حاجییانی مۆریتانیا بەسێ فڕۆكە لەڕۆژانی 23و 24و 25ی ئەم مانگە بەرەو سعودیە بەڕێكەوتون‌و ئێستا سەرجەم حاجییان ئامادەكاریی دەكەن بۆ دەستپێكردنی مەراسیمەكانی حەج".

ئاماژە بەوەشداراوە كە بڕیارە لەڕۆژانی 12و 13و 14ی مانگی داهاتوو حاجییان بگەڕێنەوە وڵات دوای تەواوكردنی فەریزەی حەج.

جێی باسە لەماوەیەكی كەم ڤیدیۆی نقومبونی فرۆكەیەك لە تۆرەكۆمەڵایەتیەكان زۆر خێرا بڵاوكرایەوە گوایە فڕۆکەیەکی حاجیانی مۆریتانیایە کە بەرەو سعودیە دەرۆیشتن  و چەند میدیایەكی كوردستانیش ڤیدیۆكەیان بڵاوكردەوە بەڵام دواتر لەلایەن هێلی ئاسمانی مۆریتانیایەوە هەواڵەكە بەدرۆخرایەوە.

  • ڕاگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و دەم‌ پارتی

  • ئیرادە هۆكارى راگرتنى یەكجارەكى كەناڵى ئەلحوڕە ئاشكرا دەكات

  • تره‌مپ پێی وایه‌ بایدن له‌سێداره‌ دراوه‌، و ڕۆبۆتێك خراوه‌ته‌ شوێنی

  • حه‌ماس و ئیسرائیل لێدوانی جیاواز ده‌ده‌ن له‌باره‌ی كوژرانی ده‌یان كه‌س، له‌ سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كاندا

  • حه‌ماس پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌، و ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش هۆشداری ده‌ده‌ن

  • "داعش" به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ دوو هێرش بۆسه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی حكومه‌تی نوێی سوریا گرته‌ ئه‌ستۆ

  • هه‌سه‌ده‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ پێشنیازێك هه‌بێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی له‌گه‌ڵ هاكان فیدان

  • عەباس عراقچی: پیتاندنی یۆرانیۆم مافی خۆمانەو پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ وڵاتەکەمان

  • تره‌مپ: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ڕێكه‌وتنێك له‌باره‌ی غه‌ززه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین

سەرەکی