2025-05-29
105 جار خوێنراوەتەوە
یه‌كێك له داعشه تۆمه‌تباره‌كان به سوتاندنی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئوردن له سوید دادگایی ده‌كرێت
ناوەندی هەواڵ
داواكاری گشتی سوید ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ تۆمه‌تباركردنی هاوڵاتییه‌كی سویدی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب، به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له گرتن و سوتاندنی "مه‌عاز كه‌ساسبه"ی فڕۆكه‌وانی ئوردونی كه له ساڵی ٢٠١٤دا فڕۆكه‌كه‌ی له‌ناو ناوچه‌كانی داعشدا كه‌وته خواره‌وه، و دواتر له‌ناو قه‌فه‌سێكدا به زیندویی سوتێنرا .
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ تۆمه‌تباركردنی كه‌سێك به‌ناوی كه‌ریم (٣٢ ساڵ) ته‌واو بووه، و بڕیار وایه له ٢٧ی ئایار تۆمه‌ته‌كانی ئاراسته بكرێت، و له ٤ی حوزه‌یرانی داهاتوودا له داداگای سوید یه‌كه‌م دانیشتنی دادگایكردنی ده‌ست پێ بكات، ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا وا دەڵێت .
به پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه داواكاری گشتی سوید بڵاوی كردۆته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری داعشدا به‌شدار بووه له ناچاركردنی فڕۆكه‌وانه ئوردونییه‌كه به چوونه نێو قه‌فه‌س و دواتر یه‌كێك له چه‌كداره‌كانی داعش هه‌ستاوه به سوتاندنی.
داواكاری گشتی سوید، تۆمه‌تی تاوانی جه‌نگ و به‌شداریكردن له تاوانی ترسناكی تری داوه‌ته پاڵ ناوبراو، له‌گه‌ڵ به‌شداربوونی له پلانه‌كانی هێرشی سه‌ر پاریس و هێرشێكی دیكه بۆ سه‌ر میترۆی "مالبیك" و فڕۆكه‌خانه‌ی برۆكسل له ساڵی ٢٠١٦دا.
كه‌ریم هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌بی خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدییه، له شاری ماڵمۆی باشووری ئه‌و وڵاته نیشته‌جێ بووه، ساڵی ٢٠١٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی داعشه‌وه كردووه له سوریا، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وروپا.
پێشتر ناوبراو له دوو وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپی لە لایەن دادگا ئەوروپیەکانەوە سزای توندی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوە، یه‌كه‌میان له به‌لجیكا به تاوانی هێرشه تیرۆریستێكه‌ی ٢٢ی ئاداری ٢٠١٦ كه ٣٢ كه‌سی تێدا كوژرا، بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، پاشان له لایەن دادگای فه‌ڕه‌نسا له حوزه‌یرانی ٢٠٢٢دا سزای ٣٠ ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوە، به تاوانی به‌شداریكردن له هێرشی تیرۆریستی سه‌ر پاریس له ساڵی ٢٠١٥دا، كه تێیدا ١٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا .
پێشتر تۆمەتبار لە لایەن فەرەنساوە و لەسەر داوای دادگاکانی سوێد ڕادەست بەو وڵاتە کرا، بەو پێیەی حكومه‌تی سوید داوای له فه‌ڕه‌نسا كرد کە تۆمەتبار ڕادەستی دادگای وڵاتەکەی بکات بە مەبەستی دادگایی کردنی، بەر مەبنای ئەوەی ناوبراو سکاڵای لەسەرە لە لایەن دادگای وڵاتەوەکەوە له‌سه‌ر كه‌یسی مه‌عاز كه‌ساسبه‌ی فڕۆكه‌وانی ئوردونی.
-
ڕاگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و دەم پارتی
|
-
ئیرادە هۆكارى راگرتنى یەكجارەكى كەناڵى ئەلحوڕە ئاشكرا دەكات
|
-
تره‌مپ پێی وایه بایدن له‌سێداره دراوه، و ڕۆبۆتێك خراوه‌ته شوێنی
|
-
حه‌ماس و ئیسرائیل لێدوانی جیاواز ده‌ده‌ن له‌باره‌ی كوژرانی ده‌یان كه‌س، له سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كاندا
|
-
حه‌ماس پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، و ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش هۆشداری ده‌ده‌ن
|
-
"داعش" به‌رپرسیارێتی خۆی له دوو هێرش بۆسه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی حكومه‌تی نوێی سوریا گرته ئه‌ستۆ
|
-
هه‌سه‌ده ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ پێشنیازێك هه‌بێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی له‌گه‌ڵ هاكان فیدان
|
-
عەباس عراقچی: پیتاندنی یۆرانیۆم مافی خۆمانەو پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ وڵاتەکەمان
|
-
تره‌مپ: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ڕێكه‌وتنێك له‌باره‌ی غه‌ززه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین
|
|
|