2025-05-30 62 جار خوێنراوەتەوە

تۆماس باراك بۆ مه‌زڵوم عه‌بدی، به‌رده‌وامبن له‌ دانوستان له‌گه‌ڵ توركیادا

ناوەندی هەواڵ

تۆماس باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، له‌ دیمه‌شقه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی سه‌رۆكی هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات ئه‌نجام دا.

تۆماس باراك له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فوونییه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌ نه‌گۆڕانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا كردۆته‌وه‌ به‌رامبه‌ر (هه‌سه‌ده‌) و به‌رده‌وامی هاوكاریكردنی ئه‌مریكا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعشدا.

تۆماس باراك هانی جه‌نڕاڵ مه‌زڵووم عه‌بدی داوه‌ كه‌ دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامی پێبده‌ن، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌وان و توركیا.

به‌ پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار‌ كه‌ قسه‌یان بۆ ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی كردووه‌، بڕیار وایه‌ دانوستانی دیكه‌ له‌نێوان به‌رپرسانی باڵای توركیا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری دیموكرات به‌ڕێوه‌بچێت، له‌نێویاندا دانیشتنی نێوان به‌رپرسانی توركیا له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدی، به‌ڵام ئه‌و یه‌كدیتنانه‌ وه‌ستاوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه‌ بڕیار وایه‌ به‌مزوانه‌ له‌نێوان شاندێكی كوردانی ڕۆژئاڤا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ڕاگوزه‌ری سوریا له‌ دیمه‌شق به‌ڕێوه‌بچێت.

  • ڕاگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و دەم‌ پارتی

  • ئیرادە هۆكارى راگرتنى یەكجارەكى كەناڵى ئەلحوڕە ئاشكرا دەكات

  • تره‌مپ پێی وایه‌ بایدن له‌سێداره‌ دراوه‌، و ڕۆبۆتێك خراوه‌ته‌ شوێنی

  • حه‌ماس و ئیسرائیل لێدوانی جیاواز ده‌ده‌ن له‌باره‌ی كوژرانی ده‌یان كه‌س، له‌ سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كاندا

  • حه‌ماس پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌، و ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش هۆشداری ده‌ده‌ن

  • "داعش" به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ دوو هێرش بۆسه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی حكومه‌تی نوێی سوریا گرته‌ ئه‌ستۆ

  • هه‌سه‌ده‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ پێشنیازێك هه‌بێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی له‌گه‌ڵ هاكان فیدان

  • عەباس عراقچی: پیتاندنی یۆرانیۆم مافی خۆمانەو پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ وڵاتەکەمان

  • تره‌مپ: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ڕێكه‌وتنێك له‌باره‌ی غه‌ززه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین

سەرەکی