7   کاتژمێر پێش ئێستا 56 جار خوێنراوەتەوە

دەوڵەت باخچەلی: کشانەوەی پەکەکە هەنگاوێکی گرنگ بوو

ئیرادە میدیا

لە گۆڕانکارییەکی بەرچاو و چاوەڕواننەکراودا لە ڕێڕەوی سیاسەتی تورکیا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە)، لە کۆبوونەوەی ئاسایی پارتەکەیدا چەند لێدوانێکیدا کە ئاماژە بە نزیکبوونەوەی پرسی چارەسەری دەکەن.

باخچەلی بە ئاشکرا کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە لەنێو خاکی تورکیا بە "هەنگاوێکی گرنگ" ناو برد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دۆخی ناوچەکە "مەترسیدارە" و لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە.

باخچەلی وتیشی: عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، "تا ئێستا بەڵێنەکانی خۆی بردووەتە سەر". لەسەر بنەمای ئەم ڕوونکردنەوە، باخچەلی بە فەرمی داوای لە پەرلەمانتاران کرد کە سەردانی ئیمراڵی بکەن و گوێ لە ئۆجالان بگرن و گوێڕایەڵی بن. هەروەها ڕایگەیاندووە خۆشیان ئامادەن سەردانی ئیمراڵی بکەن و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.

باخچەلی لەبارەی سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە وتی: ئازادکردنی دەمیرتاش دەبێتە مایەی خێر بۆ تورکیا.

سەرۆکی مەهەپە پێیوایە ناوچەکە لە قۆناغێکی پڕ شەڕدایە و "نەخۆشییەکانی سیستم" لە زیادبوون دان. ئەو جەختی لەوەش کردەوە کە مەهەپە ڕۆڵی خۆی لەم قۆناغە گرنگەدا بینووە و پێشکەوتنێکی باش لە پرسی ئاشتی و پاراستنی تورکیادا بەدەست کەوتووە.

  • باكرهان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • هه‌واڵى ناخۆش گه‌یشت.. چاوه‌ڕێى مووچه‌ مه‌بن

  • بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى نه‌وت‌و به‌نزینه‌وه‌ ده‌درێت

  • 1500 ڕۆژنامه‌نووس‌و زیاتر له‌ 300 چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ڕوماڵ‌و چاودێریى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

  • سه‌در ده‌ركه‌وته‌وه‌و هێرشده‌كاته‌سه‌ر به‌رپرسانى باڵاى حزبى‌و حكومیى

  • لەماوەی هەفتەیەکدا دەمیرتاش ئازاد دەکرێت

  • ئەمریکا بۆ حەماس: خۆببەبێ بەرامبەر چەکەکانتان دابنێن

  • دەوڵەت باخچەلی: کشانەوەی پەکەکە هەنگاوێکی گرنگ بوو

  • ئۆجەلان داوای بەشداریی تەواوەتی کورد لە بنەما یاساییەکانی تورکیا دەکات

سەرەکی