4   کاتژمێر پێش ئێستا 2426 جار خوێنراوەتەوە

لەماوەی هەفتەیەکدا دەمیرتاش ئازاد دەکرێت

پارێزەرێکی سەڵا‌‌حەددین دەمیرتاش ئاماژە بەوەدەكات، ئەگەری زۆرە تاوەکو ڕۆژی سێشەممەى داهاتوو دەمیرتاش ئازاد بکرێت، ده‌شڵێت، "یەکەمجارە دەوڵەت باخچەلی کە حزبەکەی هاوپەیمانی ئاکپارتیی دەسەڵاتدارە، گڵۆپی سەوز بۆ ئەم بابەتە هەڵدەکات".

دوێنێ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داواکارییەکەی وەزارەتی دادی تورکیای ڕەتکردەوە کە تانەیدابوو لەبڕیاری دادگاکە بۆ ئازادکردنی سەڵا‌حەددین دەمیرتاش، ئەمڕۆ باخچەلی ڕایگەیاند، ئازادکردنی دەمیرتاش بەخێر دەگەڕێت بۆ تورکیا.

کەمێک لەمەوبەریش تیمی پارێزەرانی دەمیرتاش داواکارییان پێشکەشی دادگای تێهەڵچوونەوە کردووه‌ بۆ ئەوەی دەمیرتاش ئازادبکرێت.

هادی جین یەکێک لەئەندامانی تیمی پارێزەرانی سەڵاحەددین دەمیرتاش ئاشكرایكردووه‌، پێشتریش دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری لەوجۆرەی داوە، بەڵام تورکیا پابەندنەبووە پێیانەوە.

ده‌شڵێت، "جیاوازی ئەمجارە لەجارەکانی دیکە ئەوەیە، ئەمڕۆ باخچەلییش گڵۆپی سەوزی بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش هەڵکرد، ئەگەر ئەمجارە تورکیا پابەندنەبێت بەبڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەلایەکەوە ئاستەنگی گەورە لەبەردەم پرۆسەی ئاشتی دروستدەبێت‌و گەلی کوردیش لێی دەکەوێتە گومانه‌وه‌".

ئه‌وه‌شى وت، "لەلایەکی دیکەیشەوە کێشەی گەورە بۆ حکومەتی هاوپەیمانییەکەی ئەردۆغان دروستدەکات، هەرچەند دڵنیانین، بەڵام ئەگەری زۆرە دەمیرتاش ئازاد دەکرێت".

ئەو پارێزەرەی دەمیرتاش ئاماژە بەوەدەدات داواکارییەکەی ئەمڕۆ بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش پێشکەشی دادگای تێهەڵچوونەوە کراوەو بەئەگەری زۆرە تاوه‌کو ڕۆژی هەینی یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر داواکارییەکە دەدرێت‌و هیوادارین تاوەکو ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممە دەمیرتاش ئازادبکرێت‌و کۆتایی بهێنرێت بە نۆ ساڵ بەسەر بەبارمتەگرتنیدا، چونكه‌، "دەمیرتاش لەبەرئەوە نەخراوەتە زیندان تاوانی کردووە، خراوەتە زیندان بۆ ئەوەی تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی بۆ هەڵببەسترێت".

ئەمڕۆ نۆ ساڵی تەواو بەسەر زیندانیکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاشی تەمەن 51 ساڵدا تێدەپەڕێت کە بەتۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ ڕژانەسەر شەقام لەکاتی گەمارۆدانی کۆبانێ لەلایەن داعش بەتێکڕایی بە 42 ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.

هەرچەند بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەڕووی یاساییەوە تورکیا پابەنددەکات بەئازادکردنی دەمیرتاش، بەڵام پێشتریش هەمان دادگا بڕیاری لەوجۆرەی لەسەر دەمیرتاش داوە، بەڵام ئەوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاو بەرپرسانی باڵای تورکیا ڕەتیانکردەوە دان بەو بڕیارانەدا بنێن‌و پابەندبن پێیانەوە.

  • ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا چى ڕوویدا؟ ته‌یف سامى له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ قسه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى كرد

  • مانگی ڕابردوو نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

  • هه‌وڵى دزینى بۆرى نه‌وت درا

  • باكرهان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • هه‌واڵى ناخۆش گه‌یشت.. چاوه‌ڕێى مووچه‌ مه‌بن

  • بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى نه‌وت‌و به‌نزینه‌وه‌ ده‌درێت

  • 1500 ڕۆژنامه‌نووس‌و زیاتر له‌ 300 چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ڕوماڵ‌و چاودێریى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

  • سه‌در ده‌ركه‌وته‌وه‌و هێرشده‌كاته‌سه‌ر به‌رپرسانى باڵاى حزبى‌و حكومیى

  • لەماوەی هەفتەیەکدا دەمیرتاش ئازاد دەکرێت

سەرەکی