4   کاتژمێر پێش ئێستا 7320 جار خوێنراوەتەوە

بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى نه‌وت‌و به‌نزینه‌وه‌ ده‌درێت

حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا هاورده‌كردنی به‌نزین‌و نه‌وتی سپی (نه‌وتی ماڵان) ڕابگرێت‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ له‌ئاستی ناوخۆدا گه‌یشتوونه‌ته‌ خۆبژێویی‌و به‌رهه‌مهێنان له‌رێژه‌ی به‌كارهێنانی ناوخۆیی زیاتره‌.

بەپێى نووسراوێکی فەرمی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی وەستاندنی هاوردەکردنی بەنزین، نەوت‌و غازی دەرکردو بۆ لەمەودوا پشت بەبەرهەمهێنانی ناوخۆ دەبەستن بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان.

هه‌ر به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌، فه‌رمانكراوه‌ كه‌ ئه‌و بڕه‌ به‌نزینە یاخود نه‌وتی سپیه‌یه‌ زیاد ده‌بێت، له‌ڕێگه‌ی میكانیزم‌و كۆنتڕڵی تایبه‌ته‌وه‌، ده‌ست به‌هه‌نارده‌كردنیان بكه‌ن.

لەنووسراوەکەدا ئەوەشهاتووە، لەماوەی سێ ساڵی پێشوودا، چەند پاڵاوگەیەکی نەوتی نوێکراوەتەوە بەمەبەستی زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ لەبەنزین، نەوت‌و غازو لەڕێگه‌یەوە پێداویستییەکانی ناوخۆی پڕبکرێتەوەو هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕابگرێت.

  • ڕۆژێك پشووى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كانى حكومه‌ت ڕاگه‌یه‌نرا

  • ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا چى ڕوویدا؟ ته‌یف سامى له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ قسه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى كرد

  • مانگی ڕابردوو نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

  • هه‌وڵى دزینى بۆرى نه‌وت درا

  • باكرهان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • هه‌واڵى ناخۆش گه‌یشت.. چاوه‌ڕێى مووچه‌ مه‌بن

  • بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى نه‌وت‌و به‌نزینه‌وه‌ ده‌درێت

  • 1500 ڕۆژنامه‌نووس‌و زیاتر له‌ 300 چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ڕوماڵ‌و چاودێریى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

  • سه‌در ده‌ركه‌وته‌وه‌و هێرشده‌كاته‌سه‌ر به‌رپرسانى باڵاى حزبى‌و حكومیى

سەرەکی