4   کاتژمێر پێش ئێستا 1994 جار خوێنراوەتەوە

سه‌در ده‌ركه‌وته‌وه‌و هێرشده‌كاته‌سه‌ر به‌رپرسانى باڵاى حزبى‌و حكومیى

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لەبارەی قەیرانی ئاوەوە لەعێراق هاتەدەنگ‌و په‌یامێكى توند ئاراسته‌ى به‌رپرسانى باڵاى عێراق ده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئەوان نەک تەنها ئاو هەموو شتێکیان بەفیرۆ داوە".

بەپێی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، لەساڵی 1933وە عێراق بێئاویی‌و قەیرانی ئاوی بەمشێوەیەی ئێستای بەخۆیەوە نەبینیوەو بەپێی داتا فەرمییەكانیش ئاستی ئاوی یەدەگ لەعێراق بۆ كەمترین ئاست دابەزیوە.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، سەبارەت بەکەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلەو فورات ڕایگەیاند، "بەداخەوە ئەوان نەک تەنها ئاو، بەڵکو ھەموو شتێکیان بەفیڕۆدا".

سەدر هەموو ئەو دەنگۆیانەی کە باسی پاڵپشتیکردنی ڕەوتەکەی بۆ لیستێکی دیاریکراو ڕەتکردەوەو وتی، "ئەو دەنگۆیانە لەلایەن گەندەڵکاران‌و دەسەڵاتدارانەوە بڵاودەکرێنەوەو درۆن‌و دوورن لەڕاستییەوە".

  • ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا چى ڕوویدا؟ ته‌یف سامى له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ قسه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى كرد

  • مانگی ڕابردوو نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

  • هه‌وڵى دزینى بۆرى نه‌وت درا

  • باكرهان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • هه‌واڵى ناخۆش گه‌یشت.. چاوه‌ڕێى مووچه‌ مه‌بن

  • بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى نه‌وت‌و به‌نزینه‌وه‌ ده‌درێت

  • 1500 ڕۆژنامه‌نووس‌و زیاتر له‌ 300 چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ڕوماڵ‌و چاودێریى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

  • سه‌در ده‌ركه‌وته‌وه‌و هێرشده‌كاته‌سه‌ر به‌رپرسانى باڵاى حزبى‌و حكومیى

  • لەماوەی هەفتەیەکدا دەمیرتاش ئازاد دەکرێت

سەرەکی