4   کاتژمێر پێش ئێستا 1164 جار خوێنراوەتەوە

1500 ڕۆژنامه‌نووس‌و زیاتر له‌ 300 چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ڕوماڵ‌و چاودێریى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانى عێراق ئامادەکارییەکان بۆ ڕووماڵکردن‌و چاودێریکردنی پرۆسەکە ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەهه‌زارو 500 ڕۆژنامەنووسی ناوخۆیی‌و بیانی‌و سەروو 300 چاودێری نێودەوڵەتیش بەشداردەبن".

کەمتر لەهەفتەیەک ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكرد، 304 کەسایەتی نێودەوڵەتی وەک چاودێر بەشداریی لەپرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا دەکەن، ئەو چاودێرانە نوێنەرایەتی حه‌وت باڵیۆزخانەو 36 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەکەن‌و لەنزیکەوە چاودێریی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانەکە دەکەن".

ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، بۆ ڕووماڵکردنی هه‌ڵبژاردن، زیاتر لەهه‌زارو 500 ڕۆژنامەنووس ئامادە دەبن، کە 200 کەسیان ڕۆژنامەنووسی بیانی دەبن‌و لەمیدیا جیهانییەکانەوە هاتوون، کۆمسیۆن 140 بنکەی تایبەت بەڕووماڵی میدیایی لەسەرتاسەری عێراق دیاریکردووە، کە 41 بنکەیان لەهەرێمی کوردستانە.

کۆمسیۆن ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، دەستیکردووە بەپێدانی مۆڵەت‌و باجی تایبەت بەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لەلایەن دەزگاکانیانەوە بۆ ڕووماڵکردن دیاریکراون، هەروەها، چاودێرە نێودەوڵەتییەکانیش لەڕێگەی نووسینگەکانی کۆمسیۆن لەهەرێمی کوردستان‌و ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ بەشداریکردن لەچاودێریکردنی پرۆسەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی سێشەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2025، بەڕێوەبچێت.

  • ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا چى ڕوویدا؟ ته‌یف سامى له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ قسه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى كرد

  • مانگی ڕابردوو نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

  • هه‌وڵى دزینى بۆرى نه‌وت درا

  • باكرهان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • هه‌واڵى ناخۆش گه‌یشت.. چاوه‌ڕێى مووچه‌ مه‌بن

  • بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى نه‌وت‌و به‌نزینه‌وه‌ ده‌درێت

  • 1500 ڕۆژنامه‌نووس‌و زیاتر له‌ 300 چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ڕوماڵ‌و چاودێریى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

  • سه‌در ده‌ركه‌وته‌وه‌و هێرشده‌كاته‌سه‌ر به‌رپرسانى باڵاى حزبى‌و حكومیى

  • لەماوەی هەفتەیەکدا دەمیرتاش ئازاد دەکرێت

سەرەکی