5   کاتژمێر پێش ئێستا 64 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا بۆ حەماس: خۆببەبێ بەرامبەر چەکەکانتان دابنێن

ئیرادە میدیا

ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریكی ئەمڕۆ ئاشکرای کرد کە حکومەتی ئەمریكا ڕەشنووسی پرۆژە بڕیارێکی گرنگی پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، کە لە چەند خاڵێکی سەرەکیدا داوای چەکداماڵینی زۆرەملێی حەماس دەکات و ئامادەکاری بۆ ناردنی هێزێکی سەقامگیری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ کەرتی غەززە دەکات.

بەپێی ئەو ڕەشنووسە کە دەست ئاژانسەکان کەوتووە، واشنتۆن داوای لە حەماس کردووە کە بێ بەرامبەر چەکەکانی ڕادەست بکات و ئەگەر ئەم کارە نەکات، ئەوا ئامادەکاری بۆ هەنگاوی توندتر، واتە چەکداماڵینی ڕێکخراوەکە کراوە.

خاڵێکی دیکەی بەرچاو لە پێشنیازەکەدا، ڕەوانەکردنی هێزێکی سەقامگیرکارە، نەک هێزێکی ئاشتیپارێز، کە ئەرکی سەرەکی ئەو هێزە بریتی دەبێت لە جێبەجێکردنی بڕیارەکان لە غەززە.

پلانی ئەمریكا ئەوەیە تا مانگی یەکی ساڵی داهاتوو یەکەمین گروپی سەربازی نێودەوڵەتی لە غەززە جێگیر بکرێت.

ئەو هێزە نێودەوڵەتییە، کە لە سەربازانی چەند وڵاتێک پێکدێت، ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی غەززە لەگەڵ میسر و ئیسرائیل، پاراستنی ڕێڕەوە مرۆییەکان و مەشقپێکردنی هێزێکی نوێی پۆلیسی فەلەستینی لە ئەستۆ دەبێت.

ڕەشنووسەکە باس لە دامەزراندنی "بۆردێکی ئاشتی" دەکات کە لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکە کار دەکات. ئەم بۆردە چاوەڕوان دەکرێت لانیکەم تا کۆتایی ساڵی 2027 لە ئەرکەکەیدا بەردەوام بێت.

لەم نێوەندەدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریكا، جارێکی دیکە هەڕەشەی لەناوبردنی حەماسی کردەوە ئەگەر وەک پێویست مامەڵە نەکات. ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە هەندێک لە هەنگاوەکانی نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەلاوە پەسەند نییە، و ئەمەش ناچاری دەکات کە دەستوەردان بکات.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم پێشنیازە لەلایەن ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بکەوێتە بەر باسێکی چڕەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا.

  • ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا چى ڕوویدا؟ ته‌یف سامى له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ قسه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى كرد

  • مانگی ڕابردوو نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

  • هه‌وڵى دزینى بۆرى نه‌وت درا

  • باكرهان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • هه‌واڵى ناخۆش گه‌یشت.. چاوه‌ڕێى مووچه‌ مه‌بن

  • بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى نه‌وت‌و به‌نزینه‌وه‌ ده‌درێت

  • 1500 ڕۆژنامه‌نووس‌و زیاتر له‌ 300 چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ڕوماڵ‌و چاودێریى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

  • سه‌در ده‌ركه‌وته‌وه‌و هێرشده‌كاته‌سه‌ر به‌رپرسانى باڵاى حزبى‌و حكومیى

  • لەماوەی هەفتەیەکدا دەمیرتاش ئازاد دەکرێت

سەرەکی