4   کاتژمێر پێش ئێستا 12035 جار خوێنراوەتەوە

هه‌واڵى ناخۆش گه‌یشت.. چاوه‌ڕێى مووچه‌ مه‌بن

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتوون، لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، باسى مووچەى مانگى نۆى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان نەکراوە، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، هیچ وه‌زیرێكى كورد له‌گه‌ڵ سوودانى قسه‌ى نه‌كردووه‌، بۆیه‌ مووچه‌ى مانگى نۆ دواده‌كه‌وێت".

به‌پێى وته‌ى ڕاوێژکارێکى سەرۆک وەزیرانى عێراق، "لەکۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، هیچکام لەسەرۆک وەزیران‌و وەزیرە کوردەکانیش، باسى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانیان نەکردووە".

وتیشى، "هیچ هیوایەک بۆ ناردنى مووچە پێش هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق نییەو ڕەوانەکردنى مووچەى مانگى نۆ، دەکەوێتە کۆتایى ئه‌م مانگه‌وه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى وت، "لەکۆبوونەوەکەدا باسى رێککەوتنى تورکیا‌و عێراق لەسەر پرسى ئاو کراوە، کە تورکیا ڕەزامەندیی پیشاندا ئاوى زیاتر بۆ عێڕاق بەربداتەوە، لەبەرامبەردا نەوتى خاوى پێبدرێت بەنرخى ئۆپێک".

ئەمەش لەکاتێکدایە، تەنها 41 ڕۆژ لەبەردەم حکومەتەکەى سوودانى ماوەتەوە کە 15ى کانوونى یەکەمى 2025 خەرجییەکان ڕادەگیرێت‌و بەغداش پێویستە مووچەى مانگەکانى 9، 10، 11و 12ـى 2025 بۆ هەرێم ڕەوانە بکات، لەبەرامبەردا نەوتى خاوو داهاتى نانەوتى مانگانە کە بڕەکەى 120 ملیار دینارە دەدرێتە عێراق.

  • ڕۆژێك پشووى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كانى حكومه‌ت ڕاگه‌یه‌نرا

  • ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا چى ڕوویدا؟ ته‌یف سامى له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ قسه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى كرد

  • مانگی ڕابردوو نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

  • هه‌وڵى دزینى بۆرى نه‌وت درا

  • باكرهان په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • هه‌واڵى ناخۆش گه‌یشت.. چاوه‌ڕێى مووچه‌ مه‌بن

  • بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى نه‌وت‌و به‌نزینه‌وه‌ ده‌درێت

  • 1500 ڕۆژنامه‌نووس‌و زیاتر له‌ 300 چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ڕوماڵ‌و چاودێریى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

  • سه‌در ده‌ركه‌وته‌وه‌و هێرشده‌كاته‌سه‌ر به‌رپرسانى باڵاى حزبى‌و حكومیى

سەرەکی