×

2024-02-13 41 جار خوێنراوەتەوە

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا ژنێک لە سنووری چەمچەماڵ کوژرا

ناوەندی هەواڵ

ژنێک لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ کوژرا و دەوترێت لە ئەنجامی درووستبوونی ئاڵۆزیی نێوان دوو خێزان و دەستڕێژی گوللـە لە یەکتر بووە و بەڕێوەبەری شارەدێی سەنگاو، ئارام مەعروف هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی مەملەحەی سنووری شارەدێی سەنگاو لە شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجامی درووستبوونی دەستڕێژی گوللـە لە نێوان دوو خێزانی گوندەکە ژنێک بە ناوی (هـ، م، م) کە تەمەنی لە نێوان (٣٠ بۆ ٣٥) ساڵدایە کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

لای خۆشییەوە ئارام مەعروف بەڕێوەبەری شارەدێی سەنگاو هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕاگەیاند، کە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش چوونەتە شووێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەست پێ کردووە.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی نزیک لە پۆلیسی ناوچەکەش بۆ یەکێک لە میدیاکان ڕاگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە، بەڵام ئاشکرا نییە ئاخۆ ئەو ژنە بە مەبەست کراوەتە ئامانج یاخود ڕاستەوخۆ بەهۆی شەڕەکەوە بووە، کە تائێستا هۆکارەکەی یەکلا نەبووەتەوە.

  • لە هەر ئەڵقەیەكی زنجیرە توركییەكان نۆ جار توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدرێت

  • پیاوێكى كورد له‌ به‌ریتانیا به‌ چه‌قۆ هێرشده‌كاته‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى و 21 ساڵ زیندانى ده‌كرێت

  • ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران له‌ گۆڕه‌كه‌شدا ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌رمیتا بێ سه‌رپۆش بێت

  • مامۆستایه‌كى زانكۆى تاران دوورده‌خرێته‌وه‌

  • ژنانی هیندستان توانیان بە یاسا فرەژنی قەدەغە بکەن

  • لە ڕووداوێکی تەقەکردندا ژنێک لە سنووری چەمچەماڵ کوژرا

  • مامۆستایانی ژن: نەوەیەک پەروەردە دەکەین بەڕووی ستەمدا بووەستنەوە

  • هیومان ڕایتس وۆچ: یاساکانی عێراق ڕێگە بە ئەنجامدانی توندوتیژیی دەدەن

سەرەکی