2024-07-09 393 جار خوێنراوەتەوە

لە زاپ درۆنێكی سوپای توركیا خرایەخوارەوە

ناوەندی هەواڵ

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە،  ئاشکرایکرد،  لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا گەریلا چەندین چالاكی لە ناوچەكانی زاپ، خواکورک و هەفتانین لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامداون و لە یەكێك لەو چالاكیانەدا درۆنێكی ئەو سوپایە خراوەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی تەمموزی 2024، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، کە لە ڕۆژانی 5 و 6 و 7ی تەمموز لە ناوچەی زاپ چەندین چالاكی دژی هێزەكانی سوپای توركیا ئەنجامدراون و گورز لە چەند مۆڵگەیەكی هێزەكانی تورکیا وەشێندراوە بەڵام هێشتا زیانەكانی دوژمن نەزانراون.

هەپەگە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە لە زنجیرە چالاکییەکی گەریلاکانی ئازادیی دا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورکیا خراوەتە خوارەوە و هەروەها سیستەمێکی کامێرای چادێری و دوو مۆڵگەی داگیرکەرانیش تێکشکێندراون. 

بەپێی ڕاگەیەنداراوەکەی هەپەگە ، ئەو چالاکییانە لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە و لە ڕۆژانی 5 تا 8ی ئەم مانگە لە زاپ، حەفتانین و خواکورک ئەنجام دراوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، ڕۆژی 30ی حوزەیران و 5ی تەمموز، لەناوچەی هەفتانین گەریلا دو چالاكی دژی هێزەكانی توركیا ئەنجامداون و زیانەكانی دوژمن نەزانراون.

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

سەرەکی