1     کاتژمێر پێش ئێستا 146 جار خوێنراوەتەوە

مووچە ئامادەیە، بەڵام بە دوو مەرج دەنێردرێت

ناوەندی هەواڵ

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاویکردەوە، پارەی پێویست (نەختینە) بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیە، بەڵام خەرجکردنی بەستراوەتەوە بە ڕەزامەندیی وەزیری دارایی و جێبەجێکردنی چەند مەرجێک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە .

بەپێی سەرچاوەکە، مەرجەکانی بەغدا بۆ ناردنی مووچە بریتین لە:

دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت:حکومەتی هەرێم دەبێت لە ماوەی48 کاتژمێردا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی خۆی بکات (لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە) .

قبوڵکردنی بڕیاری ئەنجومەنی دەوڵەت: حکومەتی هەرێم دەبێت پابەند بێت بەو چارەسەرە یاساییەی کە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە سەبارەت بە دۆسیەی داهاتە ناوخۆییەکان دەردەچێت.
سەرچاوەکە جەختی کردووەتەوە کە مووچە ئامادەیە بۆ گواستنەوە، بەڵام چاوەڕێی ڕەزامەندیی وەزیری داراییە کە ئەویش بەستراوەتەوە بە پابەندبوونی هەرێم بەو مەرجانەوە .

  • مووچە ئامادەیە، بەڵام بە دوو مەرج دەنێردرێت

  • تەندروستی غەززە " شەهیدانی عەززە ٦٥ هەزار کەسی تێپەڕاند "

  • سلێمانی: قەیرانی دەرمان و نەشتەرگەریی کۆتایی هات

  • هەولێر بۆ بەغدا..هەناردەى نەوت دەستپێبكەنەوەو موچە بنێرن

  • ئیلهام ئەحمەد هۆكارى ڕێكنه‌كه‌وتنى كوردو شه‌رع ئاشكراده‌كات

  • ڕژێمی ئێران لەلێواری داڕماندایە...ناوه‌ندێكى ئیسرائیلى: دەبێت ڕۆژئاوا ئامادەبێت

  • مانگێك به‌ر له‌ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى ناوى حزبه‌كه‌ى گۆڕیوه‌

  • سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى له‌به‌غداوه‌: موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاماده‌یه‌

  • مەسرور بارزانی: ڕێکەوتنی سێقۆڵی واژۆ دەکرێت و نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکەین

سەرەکی