×

2024-06-14 373 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ رێوڕەسمەکانى حەج دەستپێدەکات

ناوەندی هەواڵ

 لە ئەمڕۆوە رێوڕەسمەکانى حەج دەستپێدەکات و وەک یەکەم هەنگاویش حاجییان ئیحرام دەپۆشن و بە دەورى کەعبەدا دەسوڕێنەوە.

ملیۆنێک و 500 هەزار کەس لە جیهانەوە گەیشتوونەتە مەککە و لە ئەمڕۆوە هەینی هەنگاوەکانى بەجێهێنانى فەریزەى حەج دەستپێدەکەن، یەکەم هەنگاویش بریتییە لە پۆشینى ئیحرام و سوڕانەوە بە دەوورى کەعبەدا.

بەجێهێنانى حەج، ژمارەیەک پایە و ئەرکى هەیە و حاجییان لەماوەى مانەوەیاندا بە گوێرەى ریزبەندى ئەنجامیان دەدەن.

دەسەڵاتدارانى سعودیە، ژمارەیەک رێکاریان بۆ پاراستنى تەندروستى حاجییان و دابەزاندنى پلەکانى گەرما ئەنجامداوە تاوەکو ئەمساڵ رێوڕەسمەکانى حەج بە بێ کێشە بەڕێوەبچن.

هاوکات وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ئەرک و واجباتی حاجیانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:

لەڕۆژی هەینییەوە ئەرکەکان دەستپیدەکەن کە بەمجۆرەی خوارەوەن:
* ئێوارەی سبەی ھەینی حاجیان ئیحرام دەبەستن و بەرەو کێوی عەرەفە بەڕێدەکەون، تاکو ڕۆژی شەممە نوێژی مەغریب لەعەرەفە دەمێننەوە.

* دواتر حاجیان دەچنە ناوچەی موزدەلیفە و نوێژی مغریب و عیشا بەقەسرو جەمع دەکەن و شەو لەوێ دەمێننەوە

* دواتر حاجیان دەچن بۆ جەمەڕات

* ئینجا بۆ تەوافی ئیفازە و دواتر سەعی سەفا مەڕوا ئینجا قژ تاشین یان کورتکردنەوە

* بۆڕۆژی یەکەمی جەژن حاجیان دەچنە مینا دووشەو دەمێننەوە

* یەکەم ڕۆژ دوای نیوەڕۆ دەچن بۆ جەمەڕات

*دووەم ڕۆژیش دوای نیوەڕۆ دەچن بۆ جەمەڕات

* ئەرک و واجباتی حەج کۆتایی دێت تاکو ساتی گەرانەوە و ئەنجامدانی تەوافی ماڵئاواییمەرجە حاجیان ھەدی بکەن واتە حەیوانێک سەربڕن لەماوەی ئەرک واجباتەکان .خوای گەورە حەجی پیرۆزتان بەقسمەت بکات

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی