×

2024-06-15 203 جار خوێنراوەتەوە

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: ساڵانە بەهۆی خواردنی لە قوتوونراو و کحول 2.7 ملیۆن کەس دەمرن

ناوەندی هەواڵ

ڕێکخراوی  تەندروستی جیهانی ڕاپۆرتێکی لەبارەی خواردنە لەقوتوونراوەکان و ماددە کحولییەکان و توتن و خەڵووز بڵاوکردووەتەوە، بەپێی ڕاپورتەکەی تەندروستی جیهانی ساڵانە2.7 ملیۆن کەس لە تەواوی ئەوروپا بەهۆی خواردنە لەقوتوونراوەکان و ماددە کحولییەکان و توتن و خەڵووز دەمرن. 

بەپێی ڕپۆرتەکەی ڕکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە 1.15 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە ئەوروپادا بەهۆی کێشانی تووتن و جگەرەی ئەلیتۆنییەوە تۆماردەکرێت.

لەهەمانکاتدا، 426   هەزار و 857 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ماددە کحولییەکانەوە تۆمار دەکرێت.

لەڕاپۆرتی ڕێکخراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ساڵانە لە ئەوروپا بەهۆی خواردنە لەقوتوونراوەکانی وەک گۆشت، یان دەوڵەمەندکراو بە گۆشت 117 هەزار و 290 کەس گیان لەدەستدەدەن و 252 هەزار و 187 کەسیش بەهۆی ئەو خواردنانەوە گیانلەدەستدەدەن کە لەقوتوونراون و رێژەی خوێیان زیاترە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا دەکات  کەرتی پیشەسازی بەشێوەیەکی باشتر ڕێکبخرێت، لەبەرئەوەی ئەو بەرهەمە پیشەسازییانەی کە بە مەبەستی بازرگانی بەرهەمدەهێنرێن، بە ڕێژەی24٪ بەشدارن لە کۆی مردنەکان لە ئەوروپادا، کە دەبنە هۆی توشبوونی کەسەکان بە نەخۆشی و لەناویاندا نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن بە رێژەی51.4%  و شێرپەنجە بە ڕێژەی 46.4%.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە،  ئاماری ئەو مردن و گیانلەدەسدانانە نەخۆشییەکانی وەک بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و شەکرە و بەرزی ڕێژەی کۆرستڕۆڵ لە خوێندا ناگرێتەوە، چونکە ئەو نەخۆشیانە  زیاتر پەیوەستن بە خواردنی ناتەندروست و سیستمی خۆراکی ناتەندروستەوە.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی