×

2024-06-22 206 جار خوێنراوەتەوە

ئەمەریكا و ئێران لە هەولێر كۆبونەتەوە

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژنامەی (الجریدە)ی کوەیتی بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی ڕابردوو وەفدێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و فەیلەقی قودس كۆبونەوەیەكیان لەگەڵ وەفدێكی ئەمنی ئەمریكا لە هەولێر ڕێكخستووە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی رێگاچارەكانی بەرگرتن لە هەڵكشانی ئاڵۆزییەكان لە لوبنان كە رەنگە ببێتەهۆی هەڵكشانێكی گشتگیر لە ناوچەكە.

ئەمریكا داوای لە وەفدەكەی ئێران كردووە تاران پێدانی چەكی پێشكەوتوو بە حزبوڵا ڕابگرێت پێشنیازی بەهێزكردنی هێزەكانی یونیفیل نێودەوڵەتی كردووە لە باشوری لوبنان بۆ پاراستنی ئاسایش.

 هاوكات داواشی لە دووبارە كاركردن بە رێككەوتنی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ و تەلئەبیب كردووە لەبارەی پێویستی دوركەوتنەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی ئێران لە سوریا بۆ 40 كیلۆمەتر لە سنورەكانەوە.

لایەنی ئەمریكی لە كۆبونەوەكەدا پێشنیازی هێوركردنەوەی دۆخەكەی لە سەر سنوری باشوری لوبنان خستووەتەڕوو لە نێویاندا تاران زامنی كشانەوەی چەكدارانی حزبوڵای لوبنان و چەكە قورسەكانیان بكات بۆ باكوری روباری لیتانی و راگرتنی هێرشەكانیان بۆ سەر باكوری ئیسرائیل.

لایەنی ئێرانی بە ئەمریكایان وتووە، كشانەوە بۆ باكوری لیتانی داواكارییەكی جێگەی قبوڵكردن نیە بەلای حزبوڵاوە دروستكردنی ناوچەیەكی ئارامیش پێویستی بە دوركەوتنەوەی هێزەكانی ئیسرائیلە لە سنورەكان پرۆسەكانی حزبوڵاش دژی ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەكان چونكە كێڵگەكانی شبعای لوبنانی داگیركردووە ناشكرێت ڕەزامەندی لەسەر بەهێزكردنی هێزەكانی یونیفیل بدرێت تا ئەو كاتەی ئەو هێزانە بونیان نەبێت لە باكوری ئیسرائیل.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکە، دوای كۆبونەوەكە بەرپرسانی ئێران سەرنجی ئەوەیان لادروست بووە كە بەرپرسانی ئەمریكا زۆر نیگەرانن لە هەڵسوكەوتەكانی ناتانیاهۆ لەمیانی كۆبونەوەكەشدا ناتانیاهۆ و هەندێك لە وەزیرە توندەڕەوەكانی ئیسرائیلیان بە هەوڵدان بۆ كێشكردنی ویلایەتە یەكگرتووەكان كردووە بۆ هەندێك پرس كە رازنیە لەسەری.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی