×

2024-06-26 384 جار خوێنراوەتەوە

ڕزگاربوویەکی یەختەکەی ئیتاڵیا بە تۆمەتی خنکاندنی کچێکی 16 ساڵان دەستگیرکرا

ناوەندی هەواڵ

یەکێک لە رزگاربووانی یەختەکەی ئیتاڵیا کە ھاووڵاتییەکی عێراقییە، بەتۆمەتی خنکاندنی کچێکی تەمەن 16 ساڵانی عێراقی دەستگیرکراوە.

ئاژانسی ھەواڵی ئانسای ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئەو کەسە لەکاتی ڕووداوی نقومبوونی یەختەکەدا ھێرشی کردووەتە سەر ئەو کچە و خنکاندوویەتی.

هاوکات پۆلیسی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، تۆمەتبارەکە لە زیندانی کاتانزارۆی ناوچەی کالابریا دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و بەشێکیش لە کۆچبەرە رزگاربووەکان لەوبارەیەوە وتەیان لێوەرگیراوە.

دوای ڕووداوی نقومبوونی یەختەکەی ئیتاڵیا، ژمارەیەک تەرم دەرھێندراونەتەوە کە زۆرینەیان کوردبوون لەهەمان کاتدا  پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە لەناو تەرمەکاندا 15 منداڵ و ھەرزەکار ھەیە.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی