×

2024-06-28 303 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ لە ئێران سەرۆک کۆمارێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ لە ئێران سەرۆک کۆمارێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت و 61 ملیۆن و 452 هەزار و 321 کەسیش بەشداری ئەو پڕۆسەیە دەکەن.

کاتژمێر 7:30ى خولەکى بەیانى ئەمڕۆ  هەینی 28-6-2024، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران دەستپێکرد و ماوەى 10 کاتژمێر بەردەوام دەبێت.

سەعید جەلیلی، محەممەدباقر قالیباف، مستەفا پوورمحەممەدی و مەسعود پزیشکیان، کاندیدن بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆککۆماریی داهاتووى ئێران.

تا ئێستا پێشبینی و ڕاپرسییەکان  بە ئاڕاستەی بردنەوەی پزیشکییان، جەلیلی و قالیبافن، لە سەرەتای  بانگەشەکانی 14ەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەوە، ڕکابەریی تووند و نزیک لە نێوان ئەو سێ کاندیدەدا هەیە.

بەگوێرەى ئامارى کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران، 61 ملیۆن و 452 هەزار و 321 کەس مافى دەنگدانیان هەیە و لە سەرەتاسەری ئێران زیاتر لە 58 هەزار بنکەی دەنگدان دانراوە.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی