×

2024-06-29 298 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران راگەیەندرا

ناوەندی هەواڵ

ئەنجامی بەرایى هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران راگەیەندرا و بەگوێرەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ، تائێستا زیاتر لە 14 ملیۆن دەنگ جیاکراونەتەوە، لەنێوان هەر چوار کاندیدەکەشدا مەسعود پزیشکیان زۆرترین دەنگى بەدەستهێناوە.

میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە،  بەگوێرەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ، تائێستاش ئەنجامى 14 ملیۆن و 70 هەزار و 462 دەنگی جیاکراوەتەوە و لەکۆى ئەو دەنگانەش مەسعود پزیشکیان زۆرترین دەنگى بەدەستهێناوە.

ژمارەی دەنگی جیاکراوەی چوار کاندیدەکە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران تائێستا بەم شێوەیە:

- مەسعود پزیشکیان، کاندیدی ریفۆرمخوازەکان: پێنج ملیۆن و 955 هەزار و 781 دەنگ

- سەعید جەلیلی، سکرتێری پێشووتری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و کاندیدی نەریتخوازەکان: پێنج ملیۆن و 560 هەزار و 321 دەنگ

- محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: یەک ملیۆن و 891 هەزار و 385 دەنگ

- موستەفا پوورمحەممەدی: 111 هەزار و 967 دەن

بەگوێرەی دەنگی جیاکراوە، رێژەی بەشداریکردن 41٪ بوە و بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە کاندیدەکان تاکو ئێستا نەیانتوانیوە نیوە زیاتری دەنگەکان بەدەستبهێنن چاوەڕواندەکرێت هەڵبژاردنەکە بچێتە خولی دووەم.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی