×

2024-07-06 419 جار خوێنراوەتەوە

یەکەم لێدوانی مەسعود پزیشکیان دوای بوونی بە سەرۆک کۆماری ئێران

ناوەندی هەواڵ

مەسعود پزیشکیان دوای هەلبژاردنی وەک نۆیەمین سەرۆککۆماری ئێران  هەڵبژێردرا ڕایگەیاند، دەستی دۆستایەتی بۆ هەمووان درێژ دەکات.

دوای ئەوەی لە خولی دووەمی هەڵبژاردندا وەک نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئێران هەڵبژێردرا مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند: "دەستی دۆستایەتی بۆ هەموان درێژدەکەم و هەموان خەڵکی ئەم وڵاتەین".

وتیشی: پێویستە داوای هاوکاری لە هەموو لایەک بکەن بۆ پێشکەوتنی وڵات من نە حیزبم هەیە نە هیچ پشتیوانییەک، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم دەنگیان بەمندا".

بەپێی ئاماری دەستەی هەڵبژاردنەکانی ئێران، زیاتر لە 30 ملیۆن کەس بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان کردوە لەو ژمارەیەش مەسعود پزیشکیان نزیکەی 17 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە و بووە بە نۆیەمین سەرۆککۆماری ئێران.

مەسعود پزیشکیان لە (29/9/1954) لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەدایک بووە.

پزیشکی نەشتەرگەری گشتی بووە و لە ماوەی ساڵانی (2001 بۆ 2005) وەزیری تەندروستی ئێران بووە.

لەماوەی ساڵانی (2016-2020) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بووە

بەتەمەنترین کاندیدی بزوتنەوەی ریفۆرمخوازەکان بوو.

بۆ ماوەی پێنج خول لەسەریەک ئەندامی پەرلەمان بووە.

لە پرسی گیانلەدەستدانى ژینا ئەمینی یەکێک بووە لەو کەسانەی بە ئاشکرا ڕەخنەی لە هەڵوێستی دەسەڵات گرت.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی