×

2024-09-26 166 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا هێزی زیاتر رەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

ناوەندی هەواڵ

ئەمریكا هێزی زیاتر رەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و بەرپرسانى ئەمریکاش رایانگەیاندووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئاگربەستی کاتی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بڵاوكردنەوەی هێزێكی نوێ‌ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،  لە هەفتەی ڕابردوو بڕیاری لێدراوە، ئەو هێزە هاوكاری سوپای ئەمریكا دەكات لە خۆئامادەكردن بۆ سیناریۆ جیاوازەکان لە ناوچەکە بەتایبەت نمونەی گواستنەوەی هاوڵاتیانی ئەمریکی لە لوبنان.

ئاژانسەکە ئاشکرای کردووە کە جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا هۆشداریداوە لە مەترسی هەڵگیرساندنی جەنگێكی سەرتاسەری بەتایبەت دوای ئەوەی ئیسرائیل بە ڕوونی ئاماژەی کرد بە هێرشی زەمینی بۆ سەر لوبنان.

لەلایەکى دیکەوە  سکای نیوز لە زاری دوو برپرسی ئەمریکییەوە رایگەیاندووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئاگربەستی کاتی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

زیاتر لە ساڵێکە گرژی لەسەر سنوری نێوانی لوبنان و ئیسرائیلدا دروستبوە و تا ئێستا گرژییەکان بەردەوامە و کە بەهۆیەوە بە هەزار هاوڵاتى کوژرا و بریندار بوون.

دوێنێ چوارشەممەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر لوبنان کۆبوەوە و لە کۆبونەوەکەدا ژمارەیەک هاوپەیمانان داوای ئاگربەستی دەستبەجێی بۆ ماوەی 21 ڕۆژیان کرد بەدرێژایی سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنان و هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ ئاگربەست لە غەززە دەربڕی.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی