×

2024-09-27 104 جار خوێنراوەتەوە

پزیشکیان: کاتی وڵامدانەوەی کوشتنی هەنییە دیاریدەکەین

ناوەندی هەواڵ

سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، کاتی وڵامدانەوەی "تیرۆرکردنی" ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسیی حەماس دیاریدەکەن، بەڵام جارێ ڕایناگەیەنن.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، تاران وەڵامی تیرۆرکردنی میوانەکەی دیاریدەکات، کە کەی و بە چی شێوازێک دەبێت، بەڵام جارێ نایەوێت ئەوە ڕابگەیەنێت.

سەرۆکی ئێران ئاماژە بەوەدەکات،  تاران کێشەی لەگەڵ دیالۆگ نەبووە، ئەوە ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی دیکەن دەیانەوێت کێشە بۆ ئێران لە ناوچەکە دروستبکەن، هەموو هەوڵێکیان لە ناوبردنی سیستمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، دەشڵێت، لە هەموو ئان و ساتێکدا تاران ئامادەی دانوستاندن و گفتوگۆیە.

پزیشکیان باس لەوەشدەکات، ئەوە تاران بوو واژۆی لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی کرد، بەڵام ئەمریکا لێی هاتە دەرەوە، ئاشکراشیدەکات، ئێران ئێستا باوەڕی بە واشنتن نەماوە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی پرسەکانی پەیوەست بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی".

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران دوای ئەوەى لە 79 یەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەگرتووەکان بەشداریکرد، وتاری ئێرانی پێشکەشکرد و دیداری لەگەڵ 15 سەرۆک و بەرپرسی وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدا.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی