×

2024-09-28 210 جار خوێنراوەتەوە

سوپاى ئیسرائیل بە فەرمى کوژرانى حەسەن نەسروڵاى راگەیاند

ناوەندی هەواڵ

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر باشووری لوبنان، حەسەن نەسروڵلا، ئەمینداریی گشتیی حزبوڵلای لوبنانیان  کوشتووە.

درەنگانێکى شەوى رابردوو راستەوخۆ دواى ئەنجامدانى هێرشى ئاسمانیی بەرفراوان لەلایەن ئیسرائیل و بۆسەر بارەگاى سەرەکیی حیزبوڵا لە لوبنان، میدیاکان باسیان لە چارەنوسى نادیارى حەسەن نەسروڵا دەکرد و میدیا ئیسرائیلییەکانیش هەر زو رایانگەیاند، نەسروڵا لە هێرشەکەدا کوژراوە.

ئەفیخاى ئەدرعى، وتەبێژى سوپاى ئیسرائیل بە زمانى عەرەبى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەت، بە فەرمیی کوشتنى تیرۆرست حەسەن نەسروڵا رادەگەیەنین.

بە وتەى سوپاى ئیسرائیل کوشتنی نەسروڵا دەمێکە پلانی بۆ دانراوە و لەکاتی پێویستدا جێبەجێکرا و هۆشداریش دەدات، هەر کەسێک هەڕەشە لە ئاسایشمان بکات دەیکەینە ئامانج.

هاوکات میدیا ئیسرائیلییەکان جەختیان کردوەتەوە کە دەزگا ئەمنییەکانى ئیسرائیل بەڵگەیان لایە کە حەسەن نەسروڵا، ئەمیندارى گشتى حیزبوڵاى لوبنان لە ئۆپەراسیۆنێکدا شەوى هەینى کوژراوە.

 

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی