×

2024-10-01 85 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل ماڵی کوڕی سەرکردەیەکی دیاری فەلەستینی بە ئامانج گرت

ناوەندی هەواڵ

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دوو لێپرسراوی باڵای ئەمنی فەلەستین بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل کەمپی پەنابەرانی فەلەستینی لە باشووری لوبنان بۆردومانکردووە و مونیر مەقدەح، فەرماندەی باڵی لوبنانی کەتائیبی شوهەدای ئەقسا باڵی سەربازی بزوتنەوەی فەتحی فەلەستینی کردووەتەئامانج.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز، تا ئێستا چارەنووسی مونیر مەقدەح نادیارە، سەرچاوەکان دەڵێن ئیسرائیل لەو بۆردومانەدا باڵەخانەیەکی لە کەمپی عەین حلوەی پەنابەرانی فەلەستین لە باشووری لوبنان کردووەتەئامانج.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی کەمپەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، لەو بۆردومانەکەدا ماڵی کوڕەکەی مونیر مەقدەح کراوەتەئامانج، ئەویش دەڵێت تا ئێستا دیار نییە مونیر مەقدەح ماوە یان گیانی لەدەستداوە.

بۆ یەکەمجارە کەمپی عەین حلوە کە گەورەترین کامپی پەنابەرانی فەلەستینە لە لوبنان لەماوەی ئەمساڵدا لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان بکرێت.

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی