2025-06-02
144 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا ڕەزامەندی دا بە تێکەڵكردنی چەکدارە بیانییەکان بە سوپای سوریا
ناوەندی هەواڵ
لە ھەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، ئەمریکا ڕەزامەندی دا بە تێکەڵبوونی چەکدارە بیانییەکان بە سوپای سوریا، و کۆکردنەوەیان لە یەکەیەکی سەربازی نوێدا.
"تۆماس باراک" نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا کە لە ھەمانکاتدا باڵیۆزی ئەمریکاشە لە تورکیا، بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: "ئەمریکا قایلبووە بە داواکاری حکومەتی نوێی سوریا تا ھەزاران چەکداری بیانی، کە لە وڵاتەکەیاندا ھەیە تێکەڵ بە سوپا بکرێن، بەڵام دەبێت ئەو ھەنگاوە بەشێوەیەکی ڕوون و شەفاف بەڕێوەبچێت.
باراک پێی وایە کە زۆر پێویستە ئەو چەکدارانە تێکەڵ بە سوپای نوێ بکرێن، زۆرینەی ئەوانە بە توندی وەلائیان ھەیە بۆ ئەم دەسەڵاتە نوێیە، پێویستە تێکەڵ بە پرۆژەی دەوڵەت بکرێن، نەک لەدەرەوەی ھاوکێشەکە بھێڵرێنەوە.
ھەروەھا چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی سوری ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە پلان وایە نزیکەی ٣٥٠٠ چەکداری بیانی -کە زۆرینەیان لە کەمینەی ئیگۆرن و لە وڵاتی چین و وڵاتانی دەوروبەرییەوە ھاتوون، لە چوارچێوەی یەکەیەکی تازەدا، کە بەناوی "فرقەی ٨٤" دروست دەکرێت، ڕێکبخرێن، ھەروەک ئەو فیرقەیە ژمارەیەک سەربازی سورییش لەخۆی دەگرێت.
پرسی چەکدارە جیھادییە بیانییەکان کە نزیکن لە "ھەیئەی تەحریری شام"ی ئەحمەد شەرعەوە، یەکێکە لەو پرسانەی دەمێکە نیگەرانی لە لای ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی و ناعەرەبیش دروست کردووە، پێدەچێت ئەم ھەنگاوە ناڕەزایەتی ھەندێک لەو وڵاتانەی لێبکەوێتەوە، بەتایبەت چین کە زۆرینەی ئەو چەکدارانە ھاوڵاتی ئەون و ناکۆکیان ھەیە لەگەڵ حکومەتی چین.
ئەو سەرچاوە سوریانه ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، کە "ئەحمەد شەرع"ی سەرۆکی کاتی سوریا، گفتوگۆی لەگەڵ گەلێک لە دەوڵەتانی عەرەبی و ھەرێمی کردووە و پێیڕاگەیاندوون کە فەرامۆشکردنی ئەو چەکدارانە و ڕێکنەخستنەوەیان لەچوارچێوەی دەوڵەتدا، دەکرێت لە لایەن ڕێکخراوە توندڕەوەکانی وەک قاعیدە و داعشەوە بقۆزرێتەوە.
ھەر لەو چوارچێوەیەشدا، "عوسمان بوگرا" لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی حزبی ئیسلامی تورکستان، بەیاننامەیەکی نوسراوی داوە بە ڕۆیتەرز و تێیدا ئەوەی دوپاتکردۆتەوە کە حزبەکەیان خۆیان ھەڵوەشاندۆتەوە و ئەندامەکانی ئێستە بە تەواوەتی لە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی بەرگری سوریا کار دەکەن، و پابەندن بە سیاسەتی نیشتمانیی دەوڵەتی تازەی سوریاوە، بە بێ ھیچ پەیوەستییەکی دەرەکی.
بە پێی ئامارەکان، کە پێشتر لە لایەن چەند دەوڵەتێکی ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە ئاشکرا کراوە، مەزەندە دەکرێت زیاتر لە ٢٠ ھەزار چەکداری وڵاتانی چین و ئۆزبەکستان و تورکستان و چیچان و وڵاتانی تری ئەو ناوچەیە لەناو سوریادا بوونیان ھەبێت، و بەشی ھەرەزۆریان لە ڕێگای تورکیاوە و بەھاوکاری ئەو وڵاتە، خێزانەکانیشیان ھێناوەتە سوریا.

-
ئیسرائیل زیاتر له 20 پێگهی سهربازی سوریای كرده ئامانج
|
-
یسرائیل كاتس: شەرع بەرپرسی ڕاستهوخۆیه لە ھەر ھێرشێک بکرێتە سەرمان
|
-
دەوڵەت باخچەلی: جەژنی راستەقینە لە تورکیا سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە
|
-
لەماوەی جەنگدا روسیا 19%ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە
|
-
پنتاگۆن 500 سەرباز لە سووریا دەکشێنێتەوە و دوو بنکەى سەربازیش دادەخات
|
-
پرسى كۆچبەران حكومەتى هۆڵەندا هەڵدەوەشێنێتەوە
|
-
لە بومەلەرزەكەى توركیادا منداڵێك گیانى لەدەستدا
|
-
بەهۆى لایەنگیریى بۆ ئیسرائیل ترەمپ سێ بەرپرسى لەكارلابرد
|
-
رۆیتەرز.. ئەمریكا گڵۆپى سەوزى بۆ سوریا هەڵكرد
|
|
|