2025-06-02 91 جار خوێنراوەتەوە

كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە

ژمارەیەكى زۆر لە جوتیارانى كەركوك لەلایەن حكومەتى ناوەندەوە گەنمەكانیان رەتدەكرێتەوەو ئەندامێكى ئەنجومەنى نوێنەرانیش دەڵێت: گەنمى سەرجەمیان لە بەغداد پشكنینیان بۆ دەكرێتەوە.

 دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق؛ لە لێدوانێكى دا بۆ كەناڵەكانى راگەیاندن سەبارەت بە رەتكردنەوەى گەنمى جوتیارانى كەركوك ئاماژەى بەوەدا، گفتوگۆمان لەگەڵ حەیدەر گڕعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق کردوەو ئەنجامى ئەرێنى هەبوە.

 دیلان غەفور، رونیشیكردەوە ئەو جوتیارانەی وەرگرتنی گەنمەکانیان رەتکراوەتەوە نمونەیان لێوەردەگیرێت و بە مەبەستی وەرگرتنیان، لە بەغداد جارێکی دیکە پشکنینیان بۆ دەکرێتەوە.

 بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، بڕى 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیارانى كەركوك رەتكراوەتەوە و لەئێستادا ئەو جوتیارانە چاوەڕێى ئەنجامى كۆتایى پشكنینەكان دەكەن.

  • نرخى بلیتى فرۆكە بۆ لوبنان گران دەبێت

  • كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە

  • دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە

  • یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت

  • بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات

  • سودانی بە دوو مەرج بڕیاریداوە مووچەی مانگی پێنج بنێرێت

  • سلێمانی؛ ساڵانە 127 هەزار و 750 تۆن مریشک و 650 ملیۆن هێلکە بەرهەم دەهێنرێت

  • عەلی عەلاق: دەبێت ڕێگریی لە سپیکردنەوەی پارە بکەین، چونکە دەبێتە هۆی پشتیوانیکردن لە تیرۆر

  • هندستان بایكۆتی توركیا ده‌كات

سەرەکی