2025-07-22
3960 جار خوێنراوەتەوە
توركیاو عێراق بە رەشنوسێكى نوێى وزە؛ هەرێم لە پەلوپۆ دەخەن
سەبارەت بە پرسى هەناردەى نەوت لەرێى بۆرییەكانى بەندەرى جەیهانەوە، حكومەتى ئەنقەرە دەیەوێت رێككەوتنێكى نوێ لەگەڵ عێراق ئیمزا بكات، كە لەو رێككەوتنەدا هەر چوار كەرتى نەوت و گازو كارەبا و پیشەسازى پترۆكیمیایی لەخۆبگرێت.
بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، كە لەرێى سەرچاوەیەكى وەزارەتى نەوتى عێراقییەوە دەستیكەوتوە، توركیا لە ئێستادا سەرقاڵى داڕشتنەوەى رەشنوسى رێككەوتنێكى نوێیە كە لە دەقەكانى پێشو جیاوازەو دەیەوێت ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە سەرجەم كەرتى وزەى نێوان عێراق و وڵاتەكەى دا بكرێت و هەردولا بەشێوەیەكى یەكسان و دادپەروەرانە سودمەندبن.
بەوتەی سەرچاوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەحاڵەتى پەسەندكردنى رەشنوسەكەى نێوان هەردو وڵات، چیتر گرێبەستەكان تەنها لە بواری نەوتدا نامێنێتەوە، بەڵكو فراوان دەبێت بۆ بوارەكانی گاز، پیشەسازیی پترۆكیمیایی و كارەبا، و لەئێستاشدا وەزارەتى نەوتى عێراق سەرقاڵى گفتوگۆیە لەبارەى رەشنوسەكە و دواتریش پێداچونەوەى پێدا دەكات و ئەگەر هەیە لەداهاتودا پەسەند بكرێت.
هاوكات، ئیرادە زانیویەتى بە ئیمزاكردن و رێككەوتن لەسەر ئەو رەشنوسە ئیدى لەمەودوا شتێك نامێنێتەوە بە ناوى ئابورى سەربەخۆى هەرێم و لەداهاتوشدا تەنها بەغدا هەڵسوكەوت و مامەڵە بە نەوتى هەرێم و عێراقەوە دەكات و هەرێم دەبێتە بەرخۆرێكى ئابورى عێراق.
لەلایەكى ترەوەو هەر بەگوێرەى زانیارییەكانى ئیرادە، لە ساڵی 2024ەوە وەزارەتی نەوتی عێراق، لەگەڵ لایەنی توركی لە دانوستاندایە بۆ درێژكردنەوەی رێككەوتنەكە و بەردەوامیی پەیوەندییە ئابورییەكانى لەگەڵ حكومەتى ئەنقەرەدا.
جێى وەبیرهێنانەوەیە دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا، ئیمزاى لەسەر كۆتايى هێنان بە رێككەوتنێكی نەوتیی مێژویی لە نێوان عێراق و توركیا كرد كە 52 ساڵ بو كارى پێدەكرا و لەرێى ئەو بڕیارەوە توركیا كۆتایی بە رێككەوتنی هێڵی بۆڕیی بۆ گواستنەوەی نەوتی خاوى عێراق دەهێنێت، كە لە ساڵی 1973وەو لە سەردەمى ئەحمەد حەسەن ئەلبەكرى سەرۆككۆمارى پێشوترى عێراق دا هەردو وڵات لەسەرى رێككەوتبون.
سەبارەت بە بڕیارەكەش، هەروەك چۆن لە عێراق و هەرێم رۆژنامەى وەقائیعى عێراق و وەقائیعى كوردستان هەیە، بەهەمان شێوە لە توركیاش لە رۆژنامەی فەرمیی دەوڵەتی تورك دا بڵاوكراوەتەوە و واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان-ى لەسەرە.
شیاوى ئاماژەیە، رێككەوتنەكەى پێشو لەساڵى 2010 بۆ 2025 واتا بۆ ماوەى 15 ساڵ هەمواركرابۆوەو بەم بڕیارەى ئەنقەرەش لە رۆژى 27ى تەمموزى ئەمساڵ كاركردن پێى كۆتایى دێت.
-
ئیسرائیل له ڕێگهى بریكاره ئهمریكیهكانهوه؛ چووهته قوڵایی بانكهكانی عێراق و لوبنان و لیبیاوه
|
-
قهیرانى دارایى ههڕهشهیه بۆسهر مووچه؛ لهماوهى سێ ساڵدا قهرزهكان زیاتربوون
|
-
یەدەگی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك و جیهان بە داتا
|
-
وەزارەتی نەوتی عێراق: نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور - جەیهان لە قۆناغی كۆتایدایە
|
-
بۆچی دراوی بیانی عێراق بەشێوەی كاش كەمیكردووە؟
|
-
بازرگانی لە گەروو و رێڕەوە ئاوییەكانی جیهان بە داتا
|
-
جەنگی ئێران و زیانی بۆ ئابوری كەنداو؛ قەتەر و عێراق زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە
|
-
ئیسپانیا: گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە شتێکی بێ مانایە
|
-
ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟
|
|
|
|