2025-07-29 3924 جار خوێنراوەتەوە

ئیرادە زانیارى نوێ لەسەر تەوتین و موچەى مانگى 6 ئاشكرادەكات

 

بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێكى عێراق بۆ پرسى بە بانكیكردنى موچەو داهاتى ناوخۆ سەردانى هەرێمى كوردستان بكات و چەند سەرچاوەیەكیش ئاماژە بەوەدەدەن كە بڕى بەرهەمهێنراوى نەوت لە ئێستادا بۆ سەرو سەد هەزار بەرمیل زیادیكردوەو 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆش بۆ موچەى مانگى شەش ئامادەیە.

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە لە رێى سەرچاوەیەكى نێو حكومەتى ماوەى بەسەرچوى هەرێم، ئەگەرچى لە ئێستادا بڕى 120 ملیار دینار ئامادەیە تا رەوانەى بەغدا بكرێت بە مەبەستى پابەندبونى هەرێم بە داواكارییەكانى ناردنى موچە لەلایەن بەغداوە، بەڵام لەسەر ئاستى باڵا تا ئێستا بڕیارى ئەوە نەدراوە كە ئەو بڕە پارەیە بۆ وەزارەتى درایى عێراق رەوانە بكرێت.

بەپێى وتەى ئەو سەرچاوەیەى ئیرادە زانیارى لێوەرگرتوە، حكومەتى هەرێم داواى لە بەغدا كردوە بۆ مانگەكانى داهاتو بڕێك پارە لەو 120 ملیار دینارە بۆ پێداویستییەكانى ناوخۆى هەرێم گلبدرێتەوە، بەڵام حكومەتى ناوەندى لە وەڵامى ئەو داواكارییەدا وتویەتى: تا ئەوكاتەى رێككەوتنى تازە دەكرێت دەبێت ئەو بڕە پارەیە وەك خۆى رەوانە بكرێت.

هەر بە گوێرەى زانیارییەكانى ئیرادە و سەبارەت بە پرسى نەوت، تا ئێستا هەناردەكردن لە رێى كۆمپانیاى سۆمۆوە دەستى پێنەكردوەو ئەو شاندانەى بەغداش كە لەئێستادا لە هەرێمن لەم چەند رۆژەدا راپۆرتەكانیان ئامادە دەكەن و رەوانەى بەغداى دەكەنەوە.

سەبارەت بە پرسى تەوتینیش، ئیرادە زانیویەتى كە شاندەكەى عێراق بە رون و ئاشكرا بە كاربەدەستانى هەرێمیان وتوە: پێش سەرەتاى ساڵى تازە دەبێت بە بانكیكردنى موچەو تەوتین تەواو بكرێت و هەژمارى من لاى بەغدا بابەتێكى بەتەواوەتى رەتكراوەیە.

 جێى ئاماژەیە لە دواى ساڵى 2013وە پەیوەندییەكانى نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر هەردو پرسى نەوت و موچە بە تەواوى تێكچوەو ئاڵۆزییەكى زۆرى بەخۆیەوە بینیوە، كە ئەوكات پشكى هەرێمى كوردستان لە بودجەى گشتى عێراق 17% بو، بەڵام بەهۆى ناكۆكییەكانەوە كەمكرایەوە بۆ 12.67% تا بە یەكجاریى لە دواتردا رەوانەكردنى موچە راگیراو لەوكاتەوە تا ئێستا حكومەتى شكستخواردوى هەرێم نەیتوانیوە كێشە داراییەكانى فەرمانبەران و موچەخۆرانى كوردستان چارەسەربكات.

 

 

  • کۆنترۆڵی دەوڵەت بۆ بانکە حکومییەكان؛ نیگەرانی لێدەكەوێتەوە

  • ئەنقەرە بۆ هەرێم و بەغدا.. ملیۆنێك بەرمیل هەناردە بكەن

  • قەیرانى نەختینەو كورتهێنان سیستمى دارایى عێراق دەخنكێنێت

  • ئیرادە زانیارى نوێ لەسەر تەوتین و موچەى مانگى 6 ئاشكرادەكات

  • تواناى شتومەك كڕین لە بازاڕەكانى هەرێم بە تەواوى داڕما

  • ژینگەی وەبەرهێنانی عێراق لە لێوارى كەوتنێكى حەتمى دایە

  • توندكردنەوەى رێوشوێنەكانى حكومەت نرخى دۆلار دادەبەزێنێت

  • عێراق لەوڵاتە دەوڵەمەندەكانى عەرەبەو خەڵكەكەشى برسییە

  • هێڵی کەرکوك- جەیهان دەچێتە ناو تونێلێکی تاریکەوە

سەرەکی